ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی كرد " ڕێزی ته‌واو له مافه‌كانی ئازادی به‌ستنی كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی بیروڕا و هه‌روه‌ها په‌یڕه‌وی قانون له وڵات‌دا بكرێت و مسـۆگه‌ری بكه‌ن. ئه‌نجومه‌نی ناوبراو داواشی له لـێـپـرسـراوانی ئێرانی كردووه به‌كارهێنانی ئه‌شـكه‌نجه‌دان و شـێوازی بێ به‌زه‌یـیه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵـبگرن."
بڕیاره‌كه كه له لایه‌ن كه‌نه‌داوه پـێشـكه‌ش كرا و چل و سێ وڵاتی دیكه پـشـتگیری لێده‌كه‌ن، "نیگه‌رانی زۆری" له‌مه‌ڕ پـێشـێـلكاریـیه‌كانی ئێرانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ربڕیوه و هاوكات بڕیاره‌كه" داوای نه‌هێشـتنی هه‌موو جۆره‌كانی جیاوازیكردن له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی و ڕه‌گه‌زی و فه‌رهه‌نگی له یاسا و په‌یڕه‌وی كردنیان كردووه. هه‌روه‌ها بڕیاره‌كه داوای كۆتایی هێنان به پـێشـێـلـكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له دژی كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی، له‌وانه عه‌ره‌ب و ئازه‌ری و به‌هایی و بلوچی و كورد و مه‌سیحی و جوله‌كه و سۆفی و سونی ئاینزا ده‌كات."
دوایـین ڕاپـۆرتی مافه‌كانی مرۆڤی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران ئاماژه ده‌د‌ات به‌وه‌ی ئه‌و كه‌مه نه‌ته‌و‌ایه‌تیـیانه‌ی كه ئیسلام نین، به تایبه‌ت به‌هایـیه‌كان، به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ئاینیـیانه‌وه دووچاری به‌ندكردن و ته‌نگ پـێـهه‌ڵـچنین و تۆقاندن بوونه‌ته‌وه. له هه‌مان كاتیشـدا نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش تاڵی جیاوازیكردنی سـیاسی و ئابوری ده‌چێژن.
فه‌ختی زه‌مانی سه‌رۆكی گروپـی مافه‌كانی مرۆڤی ئازه‌ریـیه ئێرانیـیه‌كانی بنكه له كه‌نه‌دا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ له ئێران " هه‌موو كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیـیه‌كانی وه‌ك ئازه‌ری و كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌وانی دیكه له مافه‌كانی بنه‌ڕه‌تی ژیان و له ئازادی و ده‌ربڕینی جیاوازی كه‌لتوریـیان بێ به‌ری كراون. خانم زه‌مانی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سـانه‌ی له ئێران داوای ڕێزگرتن له كه‌لتوریان بكه‌ن ڕووبه‌ڕووی سه‌رشۆڕكردن و گرتن و هه‌روه‌ها دادگایـیـكردن ده‌بنه‌وه.
تۆنی سـنۆی گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ڕێز له سه‌رجه‌م هاوڵاتیـیانی ئێرانی بگرن:
ئێمه بڕوامان وایه خه‌ڵـكانی ئێران وه‌كو ئه‌فغانیـیه‌كان و عێراقیـیه‌كان و هه‌روه‌ها خه‌ڵـكانی سه‌رانسه‌ری جیهان شـایسـته‌ی ئه‌وه‌ن دیموكراسی و ئازادیـیان هه‌بێت، تاوه‌كو هه‌ریه‌كه‌یان بتوانێت به‌هره و كارامه‌یی خۆی بخاته ڕوو و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه‌ی كه نه‌ك ته‌نها ئـازادی خۆشـگوزه‌رانیـیان بۆ ده‌هێنێت به‌ڵـكو هه‌روه‌ها به ئه‌نجام گه‌یاندنیشی.
سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت ئێران" وڵاتێـكی سه‌ربه‌رز و خاوه‌نی مێژوو و دابونه‌ریتێـكی مه‌زنه." له گوتاره‌كه‌یدا له ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رۆك جۆرج بوش به هاوڵاتیـیانی ئێرانی گوت " گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره‌ی به‌رده‌م دوا ڕۆژتان ئه‌وه‌یه ڕابه‌ره‌كانتان بژاره‌ی زه‌ودكردنی سه‌ربه‌خۆیـیتانیان هه‌ڵبژاردووه."
ئه‌م گوتاره بیروباوه‌ڕی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.