Accessibility links

ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ نیازن‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كان له‌ عێراق ده‌نگ بده‌ن


ڕێبه‌رانی كۆنگرێس ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیارێـك ده‌ده‌ن له‌ دژ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ڕه‌وانه‌كردنی هێزی زیاتر به‌ره‌و عێراق له‌ ڕێـگه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

پـێشـتر بڕیارێـكی هه‌مان شـێوه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی سـێنات ڕاگیرا كاتێـك كۆماریـیه‌كان به‌ نزیكه‌ی تێـكڕای ده‌نگ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌نگیان دا بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ مشتومڕكردن سه‌باره‌ت به‌ ستراتیژیـیه‌ نوێـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له‌ عێراق.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ دیموكراته‌كان له‌ دژی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سـتراتیژیـیه‌ نوێـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوشن كه‌ داوای ڕه‌وانه‌كردنی 21 هه‌زار و 500 سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی بۆ عێراق ده‌كات به‌ مه‌به‌سـتی پـته‌وكردنی ئاسایش له‌ به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس گوتی بیر له‌ وه‌رگرتنی هه‌نگاوی داهاتوو ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو پلانی زیادكردنی هێزه‌كان ئه‌نجامی باشی لـێنه‌كه‌وته‌وه‌، وه‌ هه‌روه‌ها به‌ یاسادانه‌رانی ڕاگه‌یاند ڕه‌نگه‌ ئه‌مریكا ده‌ست به‌ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان بكات له‌ عێراق له‌ كۆتایی ئه‌مسـاڵدا كه‌ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ڕه‌وشی سـیاسی و ئاسایشی به‌غدا ده‌وه‌سـتێت.

XS
SM
MD
LG