کۆمه‌ڵێک چه‌کدار به جلوبه‌رگی له‌شکری عێراقی فه‌رمی‌یه‌وه دیپلۆماتێکی ئێرانیان له به‌غدا ڕفاندووه.
ووته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گوتویه‌تی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رپرسیارێتی پاراستنی سه‌لامه‌تی ئه‌و دیپلۆماته‌یان له ژێر ده‌ستدایه که دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌ی که‌راده له به‌غدا ڕفێندراون.
ووته‌بێژێکی ئێرانی گوتویه‌تی ڕفێندراوه‌کان په‌یوه‌ندییان به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی‌یه‌وه هه‌بووه که له ژێر چاودێری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی کارده‌که‌ن.
ووته‌بێژێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش بوونی هه‌ر جۆره په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌و ڕفاندنی دیپلۆماته ئێرانی‌یه‌وه ڕه‌ت کردۆته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌کان له دوو ئۆتۆمبیل‌دا بوون و هێرشیان کردۆته سه‌ر ئۆتۆمبیلی ئه‌و دیپلۆماتانه له گه‌ڕه‌کی شیعه‌کان.
هاوکات، سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی داوای له فه‌رمانده له‌شکرییه‌کان کردووه له خۆئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵمه‌ته ئاسایشی‌یه‌کان له به‌غدا خێرا بکه‌ن. پلانه ئاسایشی‌یه نوێکه‌ی حکومه‌تی عێراقیش بانگه‌شه‌ی 90 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی کردووه که پاسه‌وانی گه‌ڕه‌که‌کانی به‌غدا بکه‌ن.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی دووشه‌ممه گوتویه‌تی نیشانه‌یه‌کی باشه که‌وا حکومه‌تی عێراقی ده‌یه‌وێت هه‌ڵمه‌ته‌کانی ئاسایشی به‌غدا ده‌ست پێ بکات.
به‌ڕێز بوش مانگی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که‌وا به نیازه هێزی زیاتر بۆ به‌غدا ڕه‌وانه بکات.