ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی ئهلتهوافوق دكتۆر سه‌لمان ئه‌لجومه‌یلی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گوتی بێ له لایه‌نه عێراقیـیه‌كان لایه‌نی دیكه‌ش ده‌ستیان له توندوتیژی تایفی ناو عێراقدا هه‌یه، وه‌كو وڵاتانی دراوسێ، وه ده‌شـڵێت په‌رله‌مانی عێراق بۆته به‌شـێـك له كێشه‌كان نه‌ك به‌شـێـك له چاره‌سه‌ركردن.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح سه‌باره‌ت به‌و گفتوگۆیه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.