شـاره‌زا و پـسـپـۆرانی نێونه‌ته‌وه‌یی له بواری ناوهكیدا ده‌ڵێن ئێران دوو ده‌سـته‌ی تری سه‌نته‌رفیوجی زیاد كردۆته سه‌ر كارگه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ناتانز، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له ژێر زه‌میندا.
ئه‌و پـسـپۆرانه كه داوایان كردووه ناویان نه‌هێنرێت له‌گه‌ڵ ده‌زگای وزه‌ی ئه‌تۆمیدا كار ده‌كه‌ن و گوتویانه به‌م زوانه ئێران ئه‌و دوو ده‌سـته‌یه له سه‌ره‌تادا به‌بێ به‌كارهێنانی یۆرانیۆم تاقی ده‌كاته‌وه.
ئێران له ئێسـتادا 164 سه‌نته‌رفیوجی به‌یه‌كه‌وه گرێدراوی هه‌یه له‌سه‌ر زه‌مین و له‌و كارگه‌یه‌ی ناتانز كه له بیاباندایه. تاران كه پـێشـتر پلانی خۆی ڕاگه‌یاندووه بۆ دانانی 3 هه‌زار سه‌نته‌رفیوجی تر له ژێر زه‌میندا له چه‌ند مانگی داهاتوودا، وه ئه‌مه ڕێـگه ده‌دا بۆ پـیتاندنێـكی زیاتر و خێراتری یۆرانیۆم.
شـان مه‌كـكۆرمه‌ك، ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ڕۆژی دوو شه‌ممه گوتویه‌تی وا پـێده‌چێت تاران به‌رده‌وام بێت له خۆپهراوێزنان، گوتیشی ئه‌مریكا هه‌وڵی زیادكردنی سـزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات دژی ئێران ئه‌گه‌ر بێـتو تاران وابه‌سـته‌ی داواكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بێت بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاته ڕۆژئاوایـیه‌كان ئێران به هه‌وڵدان بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن، ئێرانیش نكوڵی لێ ده‌كات، وه ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری سـڤیلیـیه.