کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌کان و شه‌ڕوپێکدادانه‌کان بوونه‌ته هۆی کوشنتی به لایه‌نی که‌مه‌وه 27 که‌س و بریندار بوونی زیاتر ه 60 که‌سی دیکه له سه‌رانسه‌ری عێراق.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چه‌ند ئۆتۆمبیلێک ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه. ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش له به‌رده‌م به‌نزینخانه‌یه‌کی ناوچه‌ی سه‌عدییه و گه‌راجێکی ڕاوه‌ستاندنی ئۆتۆمبیل له ناوچه‌ی ناهده و دانه‌یه‌کی تریش له نزیک نه‌خۆشخانه‌یه‌کی منداڵان له ناوچه‌ی ئه‌لسینا ڕوویداوه. ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ش بوونه‌ته هۆی کوشتنی 20 که‌س .
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی و عێراقی ده‌ست ده‌که‌ن به هه‌ڵمه‌تی ئاسایشی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا. ژه‌نه‌ڕاڵێکی عێراقیش به‌رپرسی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یه که به نیاز بوو هه‌ر له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، فه‌رمانده‌یه‌کی ناوه‌ندی له پایته‌خت بکاته‌وه.
له ناوچه‌کانی تریش، له‌شکری به‌ریتانی ده‌ڵێت سه‌ربازێکی به‌ریتانی کوژراوه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له نزیک قونسوڵیه‌ی ئه‌مه‌ریکی له به‌سره.
له لایه‌کی دیکه، دوو ئه‌ندامی باڵای سه‌ر به بزوتنه‌وه‌که‌ی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له میانه‌ی ڕووداوی تری جودادا کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن عه‌ڵی ئه‌لکازمی که ڕێبه‌ری ڕێکخراوی سیاسی سه‌دره له پارێزگای دیاله کوژراوه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی و عێراقی هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر ماڵه‌که‌ی له دێی حوه‌یده‌ر له نزیک شارۆچکه‌ی باقوبه.
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک چه‌کدرایش له میانه‌ی هێرشێکدا له شاری به‌سره خه‌لیل ئه‌لمالکیان کوشتووه که ڕێبه‌رێکی ناوخۆی له‌شکری مه‌هدی سه‌ربه گروپی سه‌در بووه