له ئه‌نجامی چه‌ند هێرشێكی یاخیبووان له عیراق به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێزده كه‌س كوژران، رۆژێك دوای كوژرانی زیاتر له سه‌دو سی كه‌س له یه‌كێك له خوێناوی‌ترین ته‌قینه‌وه له وه‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ری عیراق له سالی دوو هه‌زارو سێ.
له باكووری به‌غدا چوار پۆلیس كوژران له كاتی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له شارۆچكه‌ی له‌لقه‌سره.
هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیلێك له ستاسیۆنێكی ئۆتۆبیس له به‌غدای پایته‌خت ته‌قیه‌وه‌و چوار كه‌س كوژران و حه‌فتی تر بریندار بوون.
له لایه‌كی تره‌وه، كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی رایانگه‌یاند كه وا پێده‌چێت ئه‌و چوار هه‌لیكۆپته‌ره‌ی له دوو هه‌فته‌ی رابردوو له عیراق تیکشكاون به ده‌ستی دوژمن خراونه‌ته خواره‌وه.