كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی سـێشه‌ممه و له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك هێرشی به بۆمب بۆ سه‌ر به‌شـداربووانی مه‌راسیمی عاشـورا زیاتر له 50 كه‌س كوژراون.
له شـاری خانه‌قین بۆمبێـك به خه‌ڵـكه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و مزگه‌وتێـك ده‌چوون، وه له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 13 كه‌س كوژراون و 38 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له شـاری به‌له‌د روزیش خۆكوژێـك خۆی له ناو مزگه‌وتێـكدا ته‌قاندۆته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م 19 كه‌سی كوشـتووه و زیاتر له 50 كه‌سیشی بریندار كردووه.
له به‌غداش به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌سی شیعه كوژراون له‌و ده‌مه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ناو بۆسه‌یه‌كه‌وه. هه‌ر له به‌غدا و به‌هۆی كه‌وتنی گولـله هاوه‌نێـك به گه‌ڕه‌كێـكی سونه‌دا، به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س كوژراون.
له شـاری كه‌ربه‌لاش به هه‌زاران سه‌رباز و پـۆلیسی عێراقی بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ پاراسـتنی گیانی زیاتر له دوو ملیۆن شـیعه‌ی به‌شـداربووی مه‌راسیمی عاشورا.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌ربازێـكی هێزه‌كانی مارینز ڕۆژی دووشه‌ممه له شه‌ڕێـكدا له پارێزگای ئه‌نبار كوژراوه، وه سه‌ربازێـكی دیكه‌ش به‌هۆی ڕووداوێـكی هاتوچۆ له نزیك ناسریـیه‌ی باشوری عێراق گیانی له‌ده‌ستداوه.