وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی ئه‌نده‌نوسی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا تاقیكردنه‌وه
سه‌ره‌تایـیه‌كان ده‌ریخسـتووه كچـێـكی ته‌مه‌ن شه‌ش سـاڵ كه 19 ی ئه‌م مانگه له ناوه‌ڕاستی هه‌رێمی ماجه‌لانجی جاڤادا مرد به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بووه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕوسـیا ڕایانگه‌یاند كه‌وا یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشـبوون به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده كه له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا له وڵاته‌كه‌دا به‌دیـكراوه له سێ كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ردا بووه له ناوچه‌ی باشوری كراسنۆده‌ر.
له هه‌نگاریاش كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن كه‌وا ئه‌وان زیاتر له نۆ هه‌زار قاز‌یان له گوندێـكی باشوری وڵاته‌كه‌دا له‌ناوبردووه، پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌خۆشـی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه.
هاوكات ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی ده‌ڵێت ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان نه‌گه‌تیڤ بووه كه به سه‌ر ئه‌و 14 كه‌سه‌ی نه‌یجیریادا كراون كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرا توشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بووبن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له سـاڵی 2003 وه و هه‌تا ئێسـتا 164 كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهان به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 گیانیان له‌ده‌ست داوه.