Accessibility links

شه‌ڕوپێكدادان له نێوان ڕێكخراوه‌ ڕه‌كه‌به‌ره‌كانی فه‌له‌ستین‌دا به‌رده‌وامه‌


چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ڕێكخراوه‌ ڕه‌كه‌به‌ره‌كانی فه‌له‌ستینی بۆ پێنجه‌م ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌كه‌ شه‌ڕی یه‌كدی ده‌كه‌ن له كه‌رتی غه‌ززه‌.

كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن له ئاكامی شه‌ڕه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی نێوان حه‌ماس و فه‌تح‌دا، چوار كه‌س كوژراون. سه‌رجه‌میش سی كه‌س كوژراون له‌وه‌تای دره‌نگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ كه‌ ئه‌م شه‌ڕانه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ و ژماره‌یه‌كیشیان منداڵن.

هه‌ندێ له‌شه‌ڕه‌ قورسه‌كان له ناوچه‌ چڕه‌كانی دانیشتواندا‌ له شاری غه‌ززه‌ ڕوویانداوه‌، هه‌ربۆیشه‌ دوكان و بازاڕ داخراون و خه‌ڵك خزاونه‌ته‌ كونی ماڵه‌وه‌ بۆ خۆپاراستن له گولله‌ی وێڵ.

شاعه‌بدوڵای پاشای عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ میوانداری خۆی ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ ڕێبه‌رانی حه‌ماس و فه‌تح له مه‌ككه‌ بۆ ووتوێژكردن له‌سه‌ر ڕاگرتنی توندوتیژییه‌كانی كه پاشای عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ به‌ شه‌رمه‌زاری ناوی ده‌بات. هه‌ردوولایه‌نی فه‌له‌ستینی به‌و ده‌رفه‌ته‌ ڕازین به‌ڵام هێشتا ڕۆژێك دیاری نه‌كراوه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی ووتوێژه‌كان.

XS
SM
MD
LG