Accessibility links

ڕێبه‌ری گروپێكی چه‌كداری له شه‌ڕوپێكدادانه‌كه‌ی نزیك شاری نه‌جه‌ف ده‌كوژرێت


كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ڕێبه‌ری گروپێكی ئیسلامی كه‌ پیلانی بۆ كوشتنی ڕێبه‌رێكی ئاینی باڵای شیعه‌ ئاینزاكان داڕشتبوو، له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكدا له نزیك شاری نه‌جه‌فی پیرۆز له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا كوژراوه‌.

كاربه‌ده‌ستان ده‌‌ڵێن ئه‌و كابرایه‌‌ ڕێبه‌رایه‌تی گروپی سه‌ربازانی به‌هه‌شتی كردووه‌ كه‌ به‌ نیازبوون ڕۆژی دووشه‌ممه‌ و له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی عاشورای شیعه‌ ئاینزاكان، ئه‌و ڕێبه‌ره‌ ئاینی‌یه‌ باڵایه‌ بكوژن.

ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ‌تێكه‌ڵن و له‌ موسوڵمانی شیعه‌ و سونه‌ ئاینزا پێكهاتوون. سه‌ركرده‌كه‌شیان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌وا له نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری موسوڵمانان بێت و ڕێكخراوه‌كه‌ی هیوای وابووه‌ مه‌هدی بگه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كه‌سایه‌تیه‌كه‌ له نێو ئیسلامدا چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ده‌كرێت.

هێزه‌كانی عێراقیش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به پشتیوانی تانك و زرێپۆش و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی‌یه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌و گروپه‌. ووته‌بێژێكی عێراقی موحه‌ممه‌د ئه‌لعه‌سكه‌ری گوتویه‌تی له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌دا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 200 چه‌كدار كوژراون. زیاتر له 100 كه‌سیش ده‌ستگیركراون‌. پێشتریش كاربه‌ده‌ستان ڕایانگه‌یاندبوو كه‌وا 300 چه‌كدارییان كوشتووه‌.

له لایه‌كی دیكه‌، پۆلیسی عێراقی گوتویه‌تی ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له به‌غدا بۆته‌ هۆی كوشتنی به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه 5 كه‌س و به‌هۆی هێرشێكی خۆمپاره‌یشه‌وه‌ له باشوری شاری به‌غدا به ‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 10 كه‌سی تر كوژراون.

XS
SM
MD
LG