Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی 2 ئۆتۆمبیل له‌ شـاری كه‌ركوك 16 كه‌س ده‌كوژرێن


ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له‌ شـاری كه‌ركوك ته‌قیـیه‌وه‌‌، وه‌ له‌ ئاكامدا 13 كه‌س ده‌كوژرێن و 30 ی دیكه‌ش بریندار ده‌بن، پاشـان 3 له‌ برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌وه‌ش ژماره‌ی قوربانیـیه‌كان گه‌یشته‌ 16 كه‌س.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری كه‌ركوك یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ كردووه‌.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG