توركیا داوای له عێراق كردووه كه له بڕیاره‌كه‌ی خۆی پاشگه‌زببێته‌وه بۆ به‌شداریكردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كورده‌كان له بازرگانی نه‌وتی نێوان هه‌ردوو ووڵات‌دا.
كاربه‌ده‌ستێكی توركیا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتویه‌تی ده‌زگای تایبه‌تی فرۆشتنی نه‌وتی عێراق داوای له كۆمپانیاكانی توركیا كردووه نوێكردنه‌وه‌ی كۆنتراكته‌كانیان له ڕێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت له باكوری عێراق. ئه‌و كاربه‌ده‌سته توركه‌ش گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر عێراق له‌و بریاره‌ی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه ئه‌وا توركیا چاو به هاوبه‌شیه ئابورییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ عێراقی دراوسێیدا ده‌خشێنێته‌وه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ده‌مڕاستێكی حكومه‌تی عێراقی ئاگاهی دا به توركیا دژی هه‌ر ده‌ست تێوره‌ردانێك له باكوری ووڵاته‌كه‌دا و گوتویه‌تی به‌غدا فشاری ئابوری ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ووڵاتانه‌ی ده‌ست ده‌خه‌نه ناو كاروباری ووڵاته‌وه.
حكومه‌تی توركیا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌م به‌شدارییه‌ی كورده‌كان هانی ئه‌وه‌یان بدات له عێراق جیا ببنه‌وه و ئه‌وه‌ش هانی كورده‌كانی توركیا ده‌دات داوای جودابوونه‌وه بكه‌ن.