كابینه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیلی به زۆرینه‌ی ده‌نگ دامه‌زراندنی یه‌كه‌م وه‌زیری عه‌ره‌بی موسڵمانی له وڵاته‌كه‌دا په‌سه‌ند كرد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا له ئۆرشه‌لیم دامه‌زراندنی غالب مه‌جادله‌ی سه‌ر به پارتی كاری ئیسرائیلی وه‌ك وه‌زیرێـكی بێ وه‌زاره‌ت له حكومه‌تی ئیسرائیلی‌دا په‌سه‌ند كرا. ته‌نها یه‌ك وه‌زیر له دژی ئه‌و بڕیاره ده‌نگی دا، ئه‌ویش وه‌زیری كاروباری سـتراتیژی ئه‌ڤیگدۆر لیبرمان بوو كه به سـیاسـه‌تمه‌دارێـكی زۆر نه‌ته‌وه‌په‌رست ناسراوه.
پارتی كار غالب مه‌جادله‌ی ته‌مه‌ن 53 سـاڵی بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ستنیشـان كرد له دژی هه‌ڵوێسـته‌كانی لیبرمان، كه كه‌سـایه‌تیـیه‌كه له سـاڵی ڕابردووه‌وه هاتۆته ناو كابینه‌ی حكومه‌ت و مشـتومڕێـكی زۆری ناوه‌ته‌وه. ڕه‌خنه‌گرانی ده‌ڵێن لیبرمان لێدوانی ڕه‌گه‌زپه‌رسـتانه له دژی عه‌ره‌به‌كانی ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌دات.
به سوێند خواردنی مه‌جادله له به‌رده‌م په‌رله‌مان (كنێسه‌ت) ده‌بێت به یه‌كه‌م وه‌زیری عه‌ره‌بی موسـڵمان له مێژووی ئیسرائیل‌دا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه عه‌ره‌بی ئیسرائیل نزیكه‌ی له سه‌دا 20 ی دانیشـتوانی ئیسرائیل پـێـكده‌هێنن، وه زۆربه‌یان سـكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا له‌و وڵاته زۆرینه جوله‌كه‌یه‌دا مامه‌ڵه‌ی جیاوازیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
پارتی كار به‌شـداربووه‌یه‌كی سه‌ره‌كیـیه له ناو حكومه‌تی ئیسرائیلی‌دا، كه پارتی كادیمه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر ئێهود ئۆڵمه‌رت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.