سه‌رۆك بوش وه‌ڵامێـكی توندی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێـسـی ئه‌مریكی دایه‌وه كه دژایه‌تی پلانه نوێـیه‌كه‌ی له عێراق ده‌كه‌ن، وه گوتی سه‌باره‌ت به ناردنی سه‌ربازی زیاتر بۆ
عێراق"من خاوه‌ن بڕیارم".
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و له نزیكه‌وه كاری له‌گه‌ڵ سـو‌پای ئه‌مریكی و وه‌زیری نوێی به‌رگری ڕۆبه‌رت گه‌یتس كردووه له پـێناو دانانی پلانێـك كه ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هه‌بێت.
له لای خۆیه‌وه به‌ڕێز گه‌یتس له یه‌كه‌م كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌وه‌ته‌ی پۆسـته‌كه‌ی وه‌رگرتووه هۆشـیاری ئه‌وه‌ی دا كه بڕیاری كۆنگرێس دژی ناردنی سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق دوژمنان هانده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان.
شایانی ئاماژه‌یه وا بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌ندامانی دیموكرات له ئه‌نجومه‌نی سـێناتدا ده‌سـتبكه‌ن به مشـتومڕ سه‌باره‌ت به بڕیارێـك كه تیایدا ده‌ڵێـت پـێـشـنیازی سه‌رۆك بوش بۆ زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له عێراقدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادا نیـیه.