ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێـژكراو له ناوچه‌یه‌كی شـیعه نشـینی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت 13 كه‌س كوژران و 40
كه‌سی تریش بریندار بوون. له ڕوداوێـكی تردا هه‌ر ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كێـكی تری شـیعه نشـینی شاری به‌غدا چه‌ند چه‌كدارێـك كه جلوبه‌رگی سه‌ربازی عێراقیـیان پـۆشـیـبوو 8 كه‌سـیان له ناو دوكانێـكی فرۆشـتنی ئامێری كاره‌بایـیه‌وه ڕفاند.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشه‌كانی دژی ناوچه شـیعه نشـینه‌كان له به‌غدا زیادی كردووه پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی پلانێـكی ڕاگه‌یاند تیایدا داوای له ناوبردنی هه‌موو جۆره میلیشـیایه‌كی كردبوو. ئه‌مڕۆ له ڕێـگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونه‌وه به‌رێز ئه‌لمالكی وتووێژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش‌دا سه‌باره‌ت به‌و پلانه كرد.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا، ئه‌مڕۆ سوپای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه هێزه ئاسـمانیـیه‌كانی هێرشـێـكیان بردۆته سه‌ر په‌ناگایه‌كی یاخیبوه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی شـاری به‌عقوبه و ده‌رئه‌نجام 14 كه‌س له یاخیبوه‌كان كوژران.
هه‌روه‌ها له ڕوداوێـكی تردا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌غدای هه‌ژاند كاتێـك موشه‌كێـك به‌ر ناوچه‌ی پارێزراوی گرین زۆن كه‌وت، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ته‌نها دوو كه‌س به كه‌می بریندار بوون.