ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه سه‌رۆك بوش ده‌سه‌ڵاتی كوشـتن یان ده‌سـتگیركردنی كارگێڕانی ئێرانی له نێو عێراقدا داوه‌ته ده‌ستی له‌شـكری ئه‌مریكایی.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پۆست له زاری لێـپـرسـراوانی ئه‌مریكایی نوسـیویانه كه ده‌ڵێن ئه‌م فه‌رمانه‌ی سه‌رۆك بوش به‌شـێـكه له سـتراتیژی نوێی سه‌رۆك بوش بۆ لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له هه‌رێمه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها له پـێناو ناچاركردنی تاران تا ده‌سـتبه‌رداری چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی خۆی ببێت.
له وه‌ڵامیدا بۆ ئه‌و پـرسـیاره‌ی له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی هه‌ینی ئاڕاسـته‌ی سه‌رۆك بوش كرا، گوتی سـیاسه‌تی ئه‌مریكا بریتیـیه له پاراسـتنی له‌شـكری ئه‌مریكایی. گوتیشی لـێـكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه كه‌وا بزانرێت ئه‌م كاره فراوانتر ده‌كرێت و شه‌ڕه‌كه ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی عێراق ده‌گرێته‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێرانی به مه‌شق و ڕاهێنان و دابینكردنی یارمه‌تی و كه‌ره‌سـتـه و پـێداویستی بۆ یاخیبووانی عێراقی تاوانبار كردووه.
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا چه‌ند لـێپـرسـراوێـكی ئێرانی له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق ده‌سـتگیركران. له هه‌مان كاتدا ئه‌و ده‌سـتگیركردنه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و داوای له عێراقیـیه‌كان كردووه ئازادكردنی ده‌سـتگیركراوانی ئێرانی مسۆگه‌ر بكه‌ن.