ڕۆژنامه‌وانی ناوداری ئه‌رمه‌نی هرانت دینـك ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له‌به‌رده‌م نوسـینگه‌ی
هه‌فته‌نامه‌كه‌ی خۆی (ئاگۆس) تیرۆر كرا. سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئوردوغان كوشـتنه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی حكومه‌ت تاوانباره‌كان ده‌سـتگیر بكات، وه گوتی ئه‌وه گولـله‌یه‌ك بوو به‌ر دیموكراسی توركیا كه‌وت.
حكومه‌تی توركی ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه‌ی هرانت دینـكی كوشت كوڕێـكی هه‌رزه‌كاری ته‌مه‌ن 17 سـاڵ بووه كه ناوی ئۆگن ساماسه، وه ڕۆژێـك پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی له پاسـێـكدا ده‌سـتگیركرا له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و شـاره‌كه‌ی خۆی ترابزۆنی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش ده‌چوو.
ئۆگن ساماس ده‌ڵێت هرانت دینـكم بۆیه كوشـتووه چونكه بێ ڕێزی به ناسـنامه‌ی توركی كردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له سـاڵی 2005 دا به هه‌مان تاوان ڕۆژنامه‌وان و ڕۆشـنبیری ئه‌رمه‌نی هرانت دینـك به 6 مانگ زیندانی حوكم درا.
هاوكارمان بروسـك تۆغان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردووه به‌م بابه‌ته، وه ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانی به‌رنامه‌كه بوون:
محه‌مه‌د ئوزون، ڕۆژنامه‌وان.
نه‌جیب چه‌پـڕاست، نوسه‌ر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 44 خوله‌كه.