به‌شـداربووانی كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ كۆمه‌كـكردنی لوبنان به ملیۆنه‌ها دۆلار
كۆمه‌كیان بۆ وڵاتی لوبنان كۆكردۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ژاك شـیراكی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا كه میوانداری كۆنفرانسـه‌كه ده‌كات گوتی كۆمه‌ك به‌خشـانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڵـێنی 7.6 ملیار دۆلار كۆمه‌كیان بۆ لوبنانیان داوه.
هاوكات سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی شـانشینی سعودی ڕایگه‌یاند كه‌وا وڵاته‌كه‌ی پـتر له یه‌ك ملیار دۆلار كۆمه‌كی نوێ به لوبنان ده‌به‌خشێت. هه‌رچی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسـا و هه‌روه‌ها كۆمسـیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپاش به‌ڵێنی كۆمه‌كی به سه‌دان ملیۆن دۆلاریان به لوبنان داوه.
هه‌روه‌ها ژاك شـیراك له گوته‌كه‌یدا گوتی له دوای جه‌نگی سـاڵی ڕابردووی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی كه تیایدا به‌شی زۆری ژێرخانی لوبنان وێران كرا، هه‌ر بۆیه وڵاتی لوبنان له هه‌موو كاتێـك زیاتر ئێسـتا پـێویسـتی به یارمه‌تی و پـشـتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه.