له‌و ده‌مه‌ی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له به‌غدای پایته‌خت ڕووده‌دات، سه‌رۆك وه‌زیری
عێراقی نوری ئه‌لمالكی ڕایگه‌یاند كه‌وا پلانه ئاسـایشـیـیه نوێـیه‌كه‌ی له‌و شـاره هیچ حه‌شـارگه‌یه‌ك بۆ خۆشـاردنه‌وه‌ی میلیتانه‌كان ناهێـڵـێته‌وه.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، له گوتارێـكیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێز ئه‌لمالكی داوای له سـیاسـیـیه‌كانی هه‌موو پـێـكهاته‌كانی كۆمه‌ڵـگای عێراقی كرد كه پـشـتیوانی له پلانه ئاسـایشیـیه‌كه‌ی له پایته‌خت بكه‌ن.
نوری ئه‌لمالكی گوتیشی شه‌ڕی دژی تیرۆریسـتان كۆتایی نایه‌ت و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوته‌بێژی كۆشـكی سـپی تۆنی سـنۆ ده‌مخۆشی له به‌ڕێز مالكی كرد و گوتاره‌كه‌ی به توند ناوزه‌ند كرد، وه گوتی جۆرێـك له سوربوون پـیشـان ده‌دات كه لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت باری ئاسایش چاك بكات.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی توندوتیژی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه، ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له بازاڕێـكی گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده له ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیـیه‌وه، وه له ئاكامدا 26 كه‌س كوژران. پـێشـتریش ماتۆڕێـكی بۆمبڕێژكراویش له نزیك بازاڕی شـۆڕیجه له ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیـیه‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م 4 كه‌سی كوشت. هه‌روه‌ها بۆمبێـكی لاڕێـش له ناوچه‌ی باكوری ڕۆژئاوای به‌غدا سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی كوشت. دوو ڕۆكێتیش به‌ر ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتووه كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و نوسـینگه‌كانی حكومه‌تی عێراقی لـێـیه. كه‌س له‌و هێرشه‌دا نه‌كوژراوه.