په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییان ئه‌نجام دا به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر لـێدوانه‌كانی ئه‌م دوایـیانه‌ی كاربه‌ده‌سـتانی توركیا سه‌باره‌ت به بارودۆخی شـاری كه‌ركوك.
كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به تاووتوێ كردنی لێداوانه‌كانی گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا له‌م دواییانه‌دا سه‌باره‌ت به قبوڵ نه‌كردنی جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق كه په‌یوه‌ندی به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه جیاجیاكانی عێراقه‌وه هه‌یه كه له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوودا گۆڕانكاری زۆره‌ملێی دیموگرافیای به سه‌ردا كراوه.
له‌وانه شاری كه‌ركوكی فره نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت كه به پێی ده‌ستوور ده‌بێت له ساڵی 2007 دا سه‌رژمێر و ریفراندۆمی چاره‌نووس سازی لێ ئه‌نجام بدرێت له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان عه‌دنان موفتی له ووته‌ی ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی حكومه‌تی توركیای ڕه‌ت كرده‌وه و به هه‌ڕه‌شه و ده‌ستێوه‌ردانی وه‌سف كرد له كاروباری ووڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی وه‌ك عێراق كه سه‌روه‌ری خۆی هه‌یه و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری هه‌یه و ئه‌مه‌ش به هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد هاته كایه‌وه و له سه‌دا 80 ی خه‌ڵكه‌كه به‌شدارییان تیادا كرد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز موفتی گوتی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستانیشه كه به پێی ده‌ستوری عێراق، كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دا و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی هه‌یه و ده‌بێته پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق چونكه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له كۆماری عێراق.
پاشان ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له كوتله و لیسته‌كانی سه‌ر به پارتی و یه‌كێتی و حیزبی شیوعی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و كلد و ئاشور و توركمان ڕاوبۆچونی خۆیان خسته ڕوو كه خاڵی هاوبه‌شیان بریتی بوو له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا و به پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تیان وه‌سف كرد. هه‌ندێكیان پێیان وابوو كه‌وا ئه‌م هه‌ڵوێستانه په‌یوه‌ندی به پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه و هه‌ندێكی تریشیان گوتیان ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی توركیا به هه‌ند وه‌ربگیرێت.
دوو ئه‌ندامی توركمان كه به زمانی توركومانی قسه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ووتیان قسه‌كانیان ئاڕاسته‌ی توركه‌كان بكه‌ن تاوه‌كو لێیان تێبگه‌ن توركیا كه تێكه‌ڵ به كاروباری ئه‌وان نه‌بێت چونكه ئه‌وان عێراقین و كوردستانین و مافه‌كانیان به ده‌ست هێناوه و هه‌ڵوێستی توركیا له دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه.
هه‌ندێ له ئه‌ندامه‌كانیش داوایان كرد كه‌وا په‌رله‌مان یاداشتێك ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی توركیا بكات بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێست و لێدوانانه و داوا له حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقیش بكه‌ن كه بێ ده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستی خۆیان به ڕاشكاوه‌یی ڕابگه‌یه‌نن.
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش وه‌ك هێزێكی به‌رپرس له كاروباری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بێ به‌ش نه‌بوو له داواكاری په‌رله‌مانتاران كه ده‌بێت به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له دژی هه‌رێمی كوردستان و ئیراده‌ی گه‌لی عێراق. ئه‌وان ئومێدی زۆرییان له‌م باره‌یه‌وه به ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌چیرڤان بارزانی كه ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان بوو ، ووتارێكی پێشكه‌ش كرد و سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به ڕۆڵی توركیا دا له نێوان ساڵانی 1978 - 1988 بۆ داڵده‌دانی كورده‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان دوای بۆمبارانكردنیان به چه‌كی كیمیایی له سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین‌دا و هه‌روه‌هاش له دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991 دا. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا دا له هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا له هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێم وه‌ك هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌دا كۆمپانیای توركیا به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار كاری لێده‌كه‌ن.
نه‌چیرڤان بارزانی له كۆتایی ووتاره‌كه‌یدا گوتی " ئه‌م میلله‌ته زۆر به‌هێزتره له‌وه‌ی كه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئه‌مڕۆكه بتوانێت ووره‌ی خۆی له ده‌ست بدات. به‌ڵام یه‌ك ڕیزی گه‌لی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌یه و من دڵنیام ئه‌و یه‌كڕیزییه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر به كورده‌كان و توركومانه‌كان و ئاشوری و كلدانی‌یه‌كانه‌وه ، ئێمه هه‌موو یه‌ك ده‌نگمان هه‌یه و بۆچونمان هه‌یه و به ته‌ئكیدیشه‌وه پێكه‌وه ده‌بین بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه لێمان ده‌كرێت."