سـێناتۆری دیموكرات جێم وێب كه سـێناتۆری ویلایه‌تی ڤێرجینیایه، داوای له‌سه‌رۆك بوش كرد ڕێبازی له عێراقدا بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه
وڵات.
له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی دیموكراته‌كاندا بۆ گوتاری سـاڵانه‌ی سه‌رۆك بوش سـێناتۆر جێم وێب گوتی سه‌رۆكی وڵات به‌بێ گوێدان و به‌بێ باكانه ئێمه‌ی خسته شه‌ڕی عێراقه‌وه، وه گوتی به‌های شـه‌ڕه‌كه بۆته جێـگای سه‌رسـوڕمان.
جێم وێب داواشی له سه‌رۆك بوش كرد ده‌موده‌ست ڕێـبازی خۆی له عێراقدا بگۆڕێت، وه ده‌ڵێت دیموكراته‌كان له‌گه‌ڵی به‌شـداری ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ربێتو ڕێـگایه‌كی ڕاست بگرێته به‌ر و ئه‌گه‌ر نا، به قسـه‌كانی ئه‌و، ئه‌وا دیموكراته‌كان ڕێـگای پـیشـان ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له ناوخۆیی‌یه‌كانیش جێم وێب گوتی دیموكراته‌كان هیوادارن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش به ڕاستی هه‌وڵی باشـكردنی سـیستمی خوێندن و باری ته‌ندروستی ئه‌مركیـیه‌كان بدات.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌لی وزه جێم وێب گوتی ئه‌مه حه‌وته‌مین جاره سه‌رۆك ئاماژه بۆ سه‌ربه‌خۆیی وزه بكات، به‌ڵام ئه‌مه جاری یه‌كه‌مه باس له‌م مه‌سه‌له‌یه بكرێت كه كۆنگرێس له ژێر ده‌ستی دیموكراته‌كانه. جێم وێب گوتی ئێمه به دوای چاره‌سه‌رێـكی مسۆگه‌رانه ده‌گه‌ڕێن كه به‌هۆیه‌وه گه‌له‌كه‌مان بتوانێت له پـشتبه‌ستن به نه‌وتی بیـانی ڕزگاری بێت.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیشـدا گوته‌بێژی په‌رله‌مان نانسی پـلوسی و ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی سـێنات هاری ڕێد گوتیان كۆنگرێس ڕێبازی سه‌رنه‌كه‌وتووانه‌ی بوش پـشـتـگوێ ناخات.