Accessibility links

سه‌رۆك بوش گوتاری سـاڵانه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی وڵات ڕاده‌گه‌یه‌نێت


سه‌رۆك بوش گوتاری سـاڵانه‌ی له‌سه‌ر ڕه‌وشی وڵات پـێشـكه‌ش كرد، وه‌ تیایدا داوای له‌ كۆنگرێس كرد ده‌رفه‌تێـك به‌ سـتراتیژیـیه‌ نوێـیه‌كه‌ی له‌ عێراقدا بده‌ن تاوه‌كو كار بكات.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش له‌ كۆنگرێسی خواست ڕێـگه‌ چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له‌ عێراق." گوتی ژماره‌یه‌كی زۆری یاسادانه‌ران ئه‌و ده‌زانن كه‌ شـكستهێنان له‌ عێراق ئه‌نجامی زۆر خراپ و مه‌ودا فراوانی ده‌بێت.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ یاسادانه‌رانی دیموكرات و ژماریه‌ك له‌ یاسادانه‌رانی كۆماریـیه‌كان گومانیان له‌ پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش هه‌یه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ڕێـگه‌ی زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق باری ئاسایش له‌و وڵاته‌ باش بكات.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی هه‌تاوه‌كو تیرۆریسـتان هه‌بن پلان بۆ كوشـتنی خه‌ڵـكی بێ تاوان دابنێن ئه‌وا ئه‌مریكا هه‌ر له‌ حاڵه‌تی شه‌ڕدا ده‌مێنێته‌وه‌. گوتیشی ئه‌مریكیـیه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی خۆیان به‌ره‌و پـێشـه‌وه‌ ده‌به‌ن له‌ ڕێـگه‌ی هاوكاریـكردنی میانڕه‌وه‌كان و چاكسـازیخوازن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ده‌رباره‌ی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش سه‌رۆك بوش گوتی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ئازادی له‌ كوبا و بێـلاڕوسیا و بۆرما، وه‌ بۆ به‌ ئاگاهێنانه‌وه‌ی ویژدانی جیهان بۆ پاراسـتنی گه‌لی هه‌رێمی دارفۆری سودان ئه‌مریكیـیه‌كان له‌ قسه‌كردنیان به‌ بڵندی به‌رده‌وام ده‌بن.

هه‌ردوو هاوكارمان شـایان پاشـا و كاوه‌ كرمانج ده‌قی گوتاره‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه‌.

http://www.voanews.com/kurdish/State-of-the-Union-Speech-2007.cfm

XS
SM
MD
LG