Accessibility links

فه‌رمانده‌ی نوێی له‌شـكری ئه‌مریكی له‌ عێراق ده‌ڵێت ڕه‌وشه‌كه‌ ترسـناكه‌ به‌ڵام باشـكردنی مه‌حاڵ نیـیه‌


به‌ربژاری سه‌رۆك بوش بۆ فه‌رمانده‌یه‌تی له‌شـكری ئه‌مریكی له‌ عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێتریـیه‌س ده‌ڵێت ڕه‌وشه‌كه‌ له‌و وڵاته‌ ترسـناكه‌ به‌ڵام باشـكردنی مه‌حاڵ نیـیه‌.

ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد پـێتریـیه‌س به‌ كۆمیـته‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی سـێناتی گوت باری ئاسایشی عێراق له‌ ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوو به‌ره‌و خراپـتر ده‌چوو.

به‌هه‌رحاڵ، گوتی ئه‌و سـتراتیژیـیه‌ نوێـیه‌ی عێراق كه‌ پـێشـتر له‌م مانگه‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا هه‌لی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌.

گوتی سـتراتیژیـیه‌تی نوێ سه‌نگی ده‌خاته‌ سه‌ر دابینـكردنی ئاسایش بۆ دانیشـتوانی به‌غدا و شوێنه‌كانی دیكه‌ش.

گوتیشی ئه‌ركه‌كه‌ قورسه‌ و ڕۆژانی سه‌ختیشـمان له‌به‌رده‌مدایه‌. هه‌روه‌ها داواشی له‌ ئه‌مریكـیـیه‌كان كرد كه‌وا دانبه‌خۆیاندا بگرن.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ زۆربه‌ی دیموكراته‌كان، وه‌ هه‌ندێـك له‌ كۆماریـیه‌كان له‌ كۆنگرێس ڕه‌خنه‌یان له‌ بڕیار‌ی سه‌رۆك بوش بۆ ناردنی 20 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی بۆ عێراق گرتووه‌.

XS
SM
MD
LG