Accessibility links

له‌شكری ئه‌مه‌ریكی كوشتنی 16 تیرۆریست ڕاده‌گه‌یه‌نێت 10 گومانلێكراو ده‌ستگیر ده‌كه‌ن


له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا 16 تیرۆریستیان كوشتووه و 10 گومانلێكراوییان ده‌ستگیركردووه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تیان بردۆته ‌سه‌ر به‌غدا و شارۆچكه‌ی حه‌دیسه.

هه‌روه‌ها له‌شكر گوتویه‌تی سه‌ربازه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا به ‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانی شیعه و سونه‌كان.

له‌شكر ده‌شڵێت له ماوه‌ی 45 ڕۆژی ڕابردوودا، 52 هه‌ڵمه‌تیان ئه‌نجامداوه‌ و تیایدا له‌شكری مه‌هدی سه‌ر به‌ مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌درییان نیشانه‌ كردووه‌. هه‌روه‌ها 42 هه‌ڵمه‌تیان له دژی گروپه‌ سونه‌ یاخیبووه‌كاندا ئه‌نجامداوه‌.‌ ‌

له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراویش له به‌غدای پایته‌خت، به ‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 3 كه‌س كوژراون.

له‌ میانه‌ی چه‌ند هێرشێكی جودای تریش له عێراق سێ سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی كوژراون.

XS
SM
MD
LG