ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان له كینیاوه ده‌ڵێن گه‌وره ڕێبه‌رێـكی بزوتنه‌وه‌ی دادگا ئیسـلامیـیه‌كانی سۆماڵیا خۆی داوه به ده‌سـته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شێخ شه‌ریف شێخ ئه‌حمه‌د ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر سـنوری كینیا خۆی به‌ده‌سـته‌وه داوه و ئێسـتا له‌ژێر پاسه‌وانیدایه له شـوێنێـكی نادیار له نه‌یرۆبی.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ئه‌و ڕێبه‌ره گه‌وره ئیسلامیـیه وه‌ك میانڕه‌وێـك سه‌یر ده‌كه‌ن و هه‌روه‌هاش وه‌ك كاندیدێـكی باش بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سـۆماڵیا ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن.
هاوكاتیش ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان له مه‌قادیشـۆوه ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 3 كه‌س كوژراون له ئاكامی شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌كدا له نێوان چه‌كداره‌كان و هێزێـكی هاوبه‌شی حكومه‌ته‌كانی ئه‌ثیوپـیا و سـۆماڵیا.
دانیشـتوان ده‌ڵـێن ئه‌م شه‌ڕانه له ده‌مێـكدا ڕوویانداوه كه سه‌ربازه‌كانی ئه‌ثـیوپـیا و سـۆماڵیا ماڵ به ماڵ به شوێن چه‌كی نایاسایـیدا گه‌ڕاون له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا كه پـشـتیوانیـكردن له ئه‌نجومه‌نی دادگاكانی ئیسلامی تیادا به‌هێز بووه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن سه‌ربازه‌كان دوو كه‌سـیان گرتووه و شه‌ڕه ته‌قه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌كداری نه‌ناسـراودا كراوه.
له مه‌قادیشۆش توندوتیژیـیه‌كان زیادیان كردووه له‌وه‌تای هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌ثیوپـیا و سـۆماڵیا چه‌كداره هاوسۆزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادگای ئیسلامیـیان له‌و شـاره و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشوری سـۆماڵیادا كردۆته ده‌رێ.