دیپلۆماتێکی باڵای ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاندووه که‌وا پێویسته کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی فشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئێران بۆ کۆتایی هێنان به هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکی جیم تیپڵ له ئورشه‌لیم ئه‌لقودسه‌وه له‌م باره‌یه‌وه ڕاپۆرتێکی بۆ ناردووین.
نیکۆڵاس بێرنس یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری سیاسی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به کێشه ئاسایشی‌یه‌کان له شاری هێرزیلیه‌ی ئیسرائیل، گوتی ئه‌و سزا ئابورییانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا خرانه سه‌ر ئێران به پێی بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ته‌نها یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌و هه‌وڵه به‌رفراوانه نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌یه که بۆ ڕاگرتنی ئێران له دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی له ئارادایه.
به‌ڕێز بێرنس گوتیشی" ووڵاته‌که‌م باوه‌ڕی وانی‌یه که ئێمه ده‌بێت له دوای چه‌سپاندی ئه‌و سزایانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕابوه‌ستین. ئێمه باوه‌ڕمان وایه که ده‌بێت فشارێکی زۆر زیاتر بخرێته سه‌ر ئێرانی‌یه‌کان تاوه‌کو قه‌ناعه‌تیان پێ بکرێت سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کی‌یه‌که‌یان به خۆیان‌دا بچنه‌وه و بزانن تا چ ڕاده‌یه‌ک گرنگی و بایه‌خی هه‌یه."
نیکۆڵاس بێرنس له درێژه‌ی ووته‌کانیدا گوتی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هانی ڕووسیا و چین ده‌دات که چه‌ک به ئێران نه‌فرۆشن. هه‌روه‌ها هانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌دات که کار له‌گه‌ڵ بانکه نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌کاندا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رز به‌و داموده‌زگا ئێرانیانه نه‌ده‌ن که سه‌ر به حکومه‌تی ئێرانین. چونکه ئه‌و داموده‌زگایانه ئێران به‌کارییان ده‌هێنێت بۆ دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆریزمه‌کان.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش مۆڵه‌تی تاوه‌کو 21 ی مانگی فێبریوه‌ری داهاتووی بۆ ئێران دیاریکردووه تاوه‌کو داخوزاییه‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئێران ڕووبه‌ڕووی سزای دیکه ده‌بێته‌وه.
نیکۆڵاس بێرنس له درێژه‌ی ووته‌کانیدا گوتی ئێران به پشتگیری‌یان له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی حیزبوڵا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو و به‌م به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه ناوه‌کی‌یه‌یان، کاربه‌ده‌ستانیان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی کۆنتڕۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان له ده‌ستدایه. به‌ڵام گوتی ئه‌وه به‌ره‌و گۆڕان ده‌چێت و ئێران ئێستا له به‌ره‌ی به‌رگریکردندایه.
بێرنس ده‌شڵێت " من باوه‌ڕم وایه، ئێران به شکست هێنانی له جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له مانگی دیسه‌مبه‌ردا و به‌هۆی ئه‌گه‌ری چه‌سپاندنی سزای زیاتر به سه‌ریاندا و به‌و هه‌ڵوێستانه‌ی حکومه‌ته‌که‌م له دژییان وه‌ریگرتووه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی ڕابردوودا له عێراق و هه‌روه‌ها به ناردنی که‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری له‌شکری بۆ که‌نداوی فارسی و ئێستاش به بینینی ڕووسیا و چین که له دژی ئێران ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئێران چیتر له به‌ره‌ی هێرشکردن و په‌لاماردان‌دا نیه، به‌ڵکو له به‌ره‌ی به‌رگریکردندایه و ئێمه پێویسته به‌و شێوه‌یه بیهێڵینه‌وه."
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له دژی ئێران هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه به‌وه‌ی دوو که‌شتی فڕۆکه هه‌ڵگری له‌شکرییان ڕه‌وانه‌ی که‌نداوی فارسی کردووه و ژماره‌یه‌ک ئێرانیان له عێراق ده‌ستگیرکردووه که کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێن یارمه‌تی هێرشه‌کانی دژ به سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کانیان داوه.
بێرنس له کۆتایی ووته‌کانیدا گوتی، ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ری دیپلۆماتی هه‌یه و خواستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ناکات، به‌ڵام گوتیشی هه‌موو بژاره‌کان هه‌ر به کراوه‌یی ده‌مێننه‌وه له هه‌وڵێکدا بۆ کارکردنه سه‌ر ئێران که هاوکاری کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بکات.