Accessibility links

پارتی ڕادیكاڵ پـێشـكه‌وتنی له‌ هه‌ڵبـژاردنه‌كانی سـڕبیادا به‌ده‌ست هێناوه‌


چاودێره‌ سه‌ربه‌خۆكانی هه‌ڵـبژاردنه‌كان له‌ سـڕبیا ده‌ڵێن پارتی ڕادیكاڵی ئه‌وپه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی پـێشـكه‌وتنی له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌ په‌رله‌مانیـیه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌دا به‌ده‌ست هێناوه‌، به‌ڵام پـێناچێت ده‌نگێـكی ئه‌وتۆ بـبه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو بتوانن به‌ ته‌نها حكومه‌ت پـێـكبهێنن.

چاودێران ده‌ڵێن ڕادیكاڵه‌كان ڕێبه‌رایه‌تی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كه‌ن كه‌ بریتین له‌ پارتی دیموكراتی سه‌ر به‌ ڕۆژئاوا (پارته‌كه‌ی سه‌رۆك بۆریس تادیچ)، وه‌ پارتی هاوبه‌ندی ڕاستی ناوه‌ندی میلی (پارته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر ڤۆیسلاڤ كوستونیك).

پارتی ڕادیكاڵ كه‌ ڕێبه‌ره‌كه‌ی ڤۆیـیسلاڤ سـیسـیلیـیه‌ و ئێسـتا به‌ تاوانه‌كانی جه‌نگ ده‌ستگیركراوه‌، به‌ توندی له‌دژی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كۆسـۆڤۆیه‌، وه‌ ده‌ڵێن چـیتر گومانـلێـكراوی دیكه‌ ناده‌نه‌ ده‌ست دادگای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌ لاهای.

یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاریكردنی سـڕبـیای له‌گه‌ڵ دادگای لاهای كردۆته‌‌ مه‌رجێـكی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌گه‌ری به‌ ئه‌ندامبوونی ئه‌و وڵاته‌ له‌ یه‌كێتی‌یه‌كه‌یاندا.

ئه‌م هه‌ڵـبژاردنانه‌ ته‌نها پـێش چه‌ند ڕۆژێـك دێت له‌و ڕاپـۆرته‌ی كه‌ بڕیاره‌ كۆمیته‌یه‌كی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پـێشـكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بكات و تیایدا ڕاسـپارده‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی كۆسۆڤۆ بخاته‌ ڕوو.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ ئه‌م هه‌ڵـبژارده‌ په‌رله‌مانیـیه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سـڕبیا له‌ ژێر چاودێری سه‌دان چاودێری نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ تیایدا زیاتر له‌ 6 ملیۆن كه‌س بۆیان هه‌بوو ده‌نگ بده‌ن له‌ 3 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵـبژاردنی 250 ئه‌ندامی په‌رله‌مان.

XS
SM
MD
LG