گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی دكتۆر عه‌لی ده‌باغ له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ سه‌باره‌ت به ده‌سـت تێوه‌ردانی توركیا له كاروباری عێراق و به تایبه‌تی له كه‌ركوك گوتی به تێڕوانینی ئێمه ئه‌م جۆره ده‌ست تێوه‌ردانانه نابه‌جێن و سـوودبه‌خش نین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رگا له‌ڕووی خۆ تێـهه‌ڵقورتاندندا واڵا ده‌كات. ده‌شـڵێت مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك مه‌سه‌له‌یه‌كی عێراقیـیه و ڕێنمایی ده‌سـتوری هه‌ن كه به‌هۆیه‌وه كێشه‌ی كه‌ركوك له‌لایه‌ن خودی عێراقیـیه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كات نه‌ك له‌ژێر كاریـگه‌ری هه‌رێمیدا.
سه‌باره‌ت به‌و گفتوگۆیه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.