Accessibility links

ڕۆژنامه‌نوسێـكی ئه‌رمینی له‌ توركیا ده‌كوژرێت


ڕۆژنامه‌نوسێـكی به‌ناوبانگی ئه‌رمینی توركیا ڕۆژی هه‌ینی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسه‌كه‌ی خۆیدا له‌ شـاری ئه‌سـته‌نبوڵ كوژرا.

پـۆلیس ده‌ڵێت هرانت دینـك نوسه‌ر له‌ هه‌فته‌نامه‌ی ئاگۆس كه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی توركی و ئه‌رمینی بڵاو ده‌بێته‌وه‌، چه‌كدارێـكی نه‌ناسـراو ته‌قه‌ی لێـكردووه‌ و كوشـتوویه‌تی.
پـۆلیسی توركیش ده‌ستی كردووه‌ به‌ لـێكۆڵینه‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كه‌.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ نوسین و تێبینی‌یه‌كانی دینـك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ كوژی ئه‌رمینیـیه‌كان له‌ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا و له‌سه‌ر وه‌ختی ئیمبراتۆریـیه‌تی عوسـمانیدا ناڕه‌زایـیه‌كی زۆری له‌ نێو نه‌ته‌وه ‌په‌رسـته‌ توركه‌كان هێناوه‌ته‌ كایه‌. وێڕای داوای ئه‌رمیـنیـیه‌كان توركیا ئه‌وه‌ی ڕه‌تـكردۆته‌وه‌ ئه‌و كوشـتاره‌ی ئه‌رمیـنیـیه‌كان به‌ جینۆسـاید بناسـێـنێت.
له‌ سـاڵی 2005 دا ڕۆژنامه‌نوس دینـك له‌لایه‌ن دادگایه‌كی توركیه‌وه‌ 6 مانگ حوكمدرا.

XS
SM
MD
LG