Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆن: ئاینده‌ی ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا


هاوكاتی ڕاگه‌یاندنی سـتراتیژیـیه‌تی نوێی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق كه‌ تیایدا سه‌نگی خراوه‌ته‌ سه‌ر ناردنی 21 هه‌زار و 500 سه‌ربازی تری ئه‌مریكی بۆ عێراق و هه‌روه‌هاش وه‌ك سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت له‌ ناوبردنی تۆڕه‌كانی ئێران و سوریا له‌ ناو عێراقدا.

دوو كه‌شـتی له‌شـكری ئه‌مریكاش ڕووه‌و كه‌نداو ده‌ڕۆن، یه‌كێـكیان كه‌شتی ئایزن هاوه‌ره‌ كه‌ به‌ یه‌كێـك له‌ كه‌شـتیـیه‌ گرنگه‌كانی جه‌نگی هێزی ئه‌مریكایی داده‌نرێت.

جموجۆڵـێـكی چڕوپـڕی دیبلۆماسی له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا به‌دی ده‌كرێت به‌ تایبه‌تی له‌ ڕوانگه‌ی سه‌ردانه‌كانی كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و هه‌روه‌هاش ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ ئه‌و به‌شه‌ی جیهان.

گه‌یتس به‌ هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ی گوتووه‌ ئێرانیـیه‌كان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌مریكا سه‌رقاڵی كێشه‌كانی خۆیانن له‌ عێراقدا و ده‌شـڵێت نیگه‌رانیش له‌نێو وڵاتانی هه‌رێمه‌كه‌ له‌ ئارادایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خواسـته‌كانی ئێران.

زۆر له‌ شـیكه‌ره‌وه‌ سـیاسـیـیه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێران له‌ هه‌وڵی سه‌پاندنی باڵا ده‌سه‌تی خۆیدایه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

پـێشـتر ئه‌م وه‌زیری به‌رگریـیه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه‌ دیالۆگی ڕاسـته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێراندا بكرێت وه‌لێ ئێسـتا هه‌ڵوێستێـكی ته‌واو پـێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌.

ئینجا ئێسـتا له‌م جموجۆڵه‌ دیبلۆماسـیـیه‌ و له‌شـكریـیانه‌دا بژاره‌ی له‌شـكری له‌كوێدایه‌، كه‌ به‌لای به‌ڕێوه‌به‌رایـیه‌تیـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوشه‌وه‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران جێی مه‌ترسـیـیه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان.

له‌ به‌غدا و هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك كه‌سی ئێرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ ده‌گیرێن، وه‌ ئێران ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌وانه‌ دیبلۆماتن.

له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شـه‌كانی ڕۆژئاوا و له‌گه‌ڵ سزاكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشـدا، كه‌چی ئێران هه‌ر سووره‌ له‌سه‌ر پـیتاندنی یۆرانیۆم و به‌رده‌وامیشـه‌ له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شـه‌كانی له‌ ئیسـرائیل. ئه‌م ڕووداوانه‌ چ جۆره‌ ئه‌گه‌رێـكی نوێ ده‌هێننه‌ ئارا؟ ئێران به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ ڕۆژنامه‌ی پـراڤدای ڕوسی ده‌نوسـێت، ڕوسـیا له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ پاراسـتنی ئێران له‌ هێرشی له‌شـكری ئه‌مریكا. كه‌وابه‌ با بـپـرسـین ئایا شه‌ڕی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئێرانه‌؟.

بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره‌ و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردووه‌ به‌م بابه‌ته‌، وه‌ میوانانی به‌رنامه‌كه‌ش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
عه‌بدوڵڵای موهته‌دی، سـكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ی شـۆڕشـگێڕانی كوردسـتانی ئێران.
خالیدی عه‌زیزی، به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ 46 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG