سه‌باره‌ت به هه‌وڵی هه‌ندێ ڕێـكخراوی توركی كه حكومه‌تی توركی پـشـتیوانی لێده‌كات بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم له‌سه‌ر چاره‌نوسی شـاری كه‌ركوك، هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سـازكردووه.
به‌ڕێز ڕزگار عه‌لی له به‌شـێـكی گفتوگۆكه‌یدا ده‌ڵێت ئێمه له‌بیرمانه حكومه‌تی توركیا له ئه‌په‌ڕی به‌هێزیدا بوو، وه به‌عس له‌سه‌ر حوكم بوو، تارق عه‌زیز كه ئێسـتا له زینداندایه ئه‌و زه‌مانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوو، توركیا پـێی گوت ئاگاتان له توركمانه‌كان بێت، له وه‌ڵامدا تارق عه‌زیز به ڕاشـكاوی گوتی" توركمان چیـیه؟"، و ده‌ڵـێت ئێسـتا ئێمه به حكومه‌تی توركیا ده‌ڵێـین ئه‌و زه‌مانه و ئه‌م زه‌مانه جیاوازیـیان چـیـیه؟. ته‌نها ئه‌وه‌یه گه‌لی كورد به ئازادی گه‌یشـتووه، گه‌لانی عێراق به ئازادی گه‌یشـتوون. ئه‌گه‌ر پـێتان ناخۆشه ئیعلانی مه‌وقفی خۆتان بكه‌ن.
به‌ڕێز ڕزگار عه‌لی له قسـه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت فه‌رمون ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی گه‌لانی كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، كلدۆئاشوری. وه‌رن با عێراق بنیادبنێن، با كه‌ركوك دروست بكه‌ین، با كه‌ركوك بكه‌ین به ئه‌سته‌نبوڵی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.