به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش پـشـتیوانی له كورد ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر داواكاری توركیا بۆ دواخسـتنی ڕیفراندۆم سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی شـاری كه‌ركوك.
ڕۆژنامه‌ی توركش ده‌یلی نیوزی توركی كه به زمانی ئینگلیزی ده‌رده‌چێت بڵاوی كردۆته‌وه كه‌وا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆم كه‌یسی به په‌یامنێرانی گوتووه بۆ دیاریـكردنی ئاینده‌ی شـاری كه‌ركوك میكانزمێـك له ده‌سـتوری عێراقیدا هه‌یه. گوتوشـێتی ئێمه پـێشـبینی ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی به‌رده‌وامبێت.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.