دیبلۆماتان ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی كاره‌كان له ده‌زگایه‌كی ژێر زه‌وی له ئێران ته‌واو بووه، ئێسـتا ئێران ئاماده‌یه ده‌ستبه‌كاربێت بۆ به‌سـتنی 3 هه‌زار سه‌نته‌رفیوج بۆ
به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پـیتێنراو.
ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان له سه‌رچاوه دیبلۆماسـیـیه‌كانه‌وه وا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه له ده‌زگای ناتانز بۆ به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی ناوه‌كی ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ به‌سـتنی سه‌نته‌رفیوجه‌كان.
ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵێن ئه‌مه له‌سه‌ر ئه‌نجامی سه‌ردانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پـشـكنه‌رانی ئاژانسی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناتانز پـێـشـبینی ده‌كرێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه یۆرانیۆمی زۆر پـیتێنراو ده‌كرێت بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایـیه‌كانی له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. به‌ڵام ئێران نكۆڵی لێ ده‌كات.