كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پلانه‌كانی بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوار لایه‌نی په‌یوه‌ست به پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاگه‌یاند.
خانم ڕایس ئێواره‌ی چوارشه‌ممه له به‌رلین پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فـرانـك واڵته‌ر شـتاینمه‌ر ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی دا.
خانم ڕایس گوتی چوار لایه‌نه‌كه ( وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕوسـیا) به نیازن هه‌فته‌ی پاش 29 ی مانگی یه‌ك كۆبـبنه‌وه به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.
ئه‌ڵمانیا كه ئێسـتا سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، پاڵ به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌نێت
كه ئه‌و چوار لایه‌نه ڕۆڵێـكی بوژاندنه‌وه له پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ببینن.
هه‌روه‌ها خانم ڕایس له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌ڵمانی سه‌باره‌ت به گه‌شـته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتووێژی كرد.
پـێشـتریش خانم ڕایس له‌میانه‌ی گه‌شـته‌كه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاشـكرای كرد كه‌وا له هه‌وڵـێـكیدا بۆ ده‌ستپـێـكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی هه‌فته‌ی ئاینده كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له نێوان خۆی و سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس سـازده‌كات.