سـێرگی ئیڤانۆڤ وه‌زیری به‌رگری ڕوسیا ئه‌و زانیاریـیانه‌ی پشـتڕاستـكرده‌وه كه ئاماژه
به‌وه ده‌كه‌ن ڕوسـیا موشه‌كی نوێی دژه فڕۆكه‌ی به ئێران فرۆشـتووه.
ڕۆژی سـێشه‌ممه ئیڤانۆڤ له مۆسـكۆ به په‌یامنێرانی گوتووه ڕوسیا موشه‌كی به‌رگری ئاسـمانی جۆری TOR-M1 ی به ئێران فرۆشـتووه، به‌پـێی ئه‌و كۆنتراكته‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه.
ئیڤانۆڤ له لـێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی دیار نه‌كرد چه‌ند موشه‌ك نێردراوه بۆ ئێران، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسـیا به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنرێت گوتویه‌تی ژماره‌ی ئه‌و سـیسـتمانه‌ی كۆنتراكتیان له‌سه‌ر كراوه هێشتا به ته‌واوه‌تی نه‌گوێزراونه‌ته‌وه بۆ ئێران.
له مانگی دوانزه‌ی سـاڵی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری دا گه‌مارۆی ته‌كنه‌لۆژیای موشه‌كی و ناوه‌كی بسه‌پـێنرێـته سه‌ر ئێران، به هۆی ئه‌وه‌ی تاران ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆمی ڕه‌تكردۆته‌وه.
ڕوسـیا و چین كه هه‌ردووكیان ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشن دژی گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توند بوون به‌رامبه‌ر به ئێران.