ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراو و هێرشبه‌رێکی خۆکوژ که خۆی ته‌قاندۆته‌وه له به‌غدا ده‌بنه هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 68 که‌س و برینداربوونی 138 که‌س. زۆربه‌ی قوربانیه‌کان خوێندکارانی زانکۆی موسته‌نسرییه بوون و به پێی کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ته‌قینه‌وه‌که له کاتێکدا ڕوویداوه که خوێندکاران له به‌رده‌م ده‌رگای زانکۆ‌دا چاوه‌ڕێی ئۆتۆمبیلیان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی پۆلیس ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌که له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی زانکۆکه‌دا ڕوویداوه و له‌وێ خوێندکاران چاوه‌ڕێی پاس و ئۆتۆمبیلیان کردوو. هێرشبه‌رێکی خۆکوژیش له به‌رده‌م ده‌روازه‌یه‌کی دیکه‌ی زانکۆکه‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه له کاتێکدا که خه‌ڵکی ناوچه‌که له ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕایان کردووه.
کاربه‌ده‌ستێکی زانکۆش ڕایگه‌یاندووه که‌وا سه‌رۆکی زانکۆکه، به‌ڕێز موسه‌وی بڕیاری داخستنی زانکۆی بۆ دوو ڕۆژ داوه چونکه هیچ شوێنێک نی‌یه خوێندکاران له‌سه‌ری دابنیش و په‌نجه‌ره‌ی شکاو به هه‌موو هۆڵ و پۆله‌کانی زانکۆ‌دا بڵاوبۆته‌وه.
پێشتریش له هه‌مان ڕۆژدا، زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه به‌غدای هه‌ژاند و به لایه‌نی که‌مه‌وه بووه هۆی کوشتنی 19 که‌س.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک له‌و ته‌قینه‌وانه له نزیک مزگه‌وتێکی سونه‌کان له ناوه‌ندی به‌غدا ڕوویداوه و بووه هۆی کوشتنی 15 که‌س و بریندار بوونی زیاتر له 70 که‌س.
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی لاڕێ له ناوچه‌ی که‌راده له به‌غدا ڕوویداوه و ئامانجه‌که‌ی کاروانێکی نۆبه‌داری پۆلیس بووه و له ئاکامدا 4 که‌س کوژراون و 10 که‌سی دیکه بریندار بوون.
هاوکاتیش نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت زیاتر له 34 هه‌زار عێراقی سیڤیڵ له میانه‌ی ڕووداوه توندوتیژییه‌کانی سه‌رانسه‌ری ووڵات له ساڵی ڕابردوودا کوژراون.
کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ن. ی، جیانی مه‌گازێنی له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی‌دا له به‌غدا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتویه‌تی زیاتر له 36 هه‌زار که‌سی سیڤیڵیش له هه‌مان ماوه‌دا برینداربوون.
مه‌گازێنی گوتویه‌تی ڕه‌وشه‌که له به‌غدا زۆر ئاڵۆزه و زۆربه‌ی قوربانیه‌کان و ته‌رمه نه‌ناسراوه‌کان ڕۆژانه له‌و شاره‌دا تۆمار ده‌کرێت.
ئه‌م ژمارانه‌ش زۆر زیاترێکن له‌وه‌ی که حکومه‌تی عێراق له یه‌کێک له هه‌ڵسانگاندنه‌کانیاندا ڕایانگه‌یاندبوو.
مه‌گازێنی ده‌ڵێت ئه‌م ژمارانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان لایانه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی و نه‌خۆشخانه‌کانی سه‌رانسه‌ری ووڵات و ئاژانسه‌کانی تر ده‌ستکه‌وتوون.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکدا بۆ سه‌ر یه‌کێک له ناوچه‌کانی به‌غدا، هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان تیرۆریستێکی گومانلێکراوییان کوشتووه و 7 که‌سی دیکه‌یان ده‌ستگیرکردووه.
هه‌روه‌ها له‌شکر گوتویه‌تی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ئه‌و تیرۆریستانه نیشانه ده‌که‌ن که گومانیان لێده‌کرێت ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو بته‌قێننه‌وه.