دواترین ڕێبه‌ری مافه‌كانی مه‌ده‌نی له ئه‌مریكا و براوه‌ی خه‌ڵاتی نوبڵی ئاشـتی مارتن لوثه‌ر كینگ، جونیه‌ر، جارێـك گوتی" ناڕه‌وایی له هه‌ر شـوێـنێـك ده‌بێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ڕه‌وایی له هه‌ر شـوێنێـك بێت." بۆ ڕێزلێنان له دكتۆر كینگ هه‌موو سـاڵـێـك له پانزه‌ی مانگی یه‌كدا پـشووی نیشـتیمانیـیه له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا.
سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت " ئه‌مریكیـیه‌كان بیره‌وه‌ری یادگاری پـیاوێـك ده‌كه‌نه‌وه كه ویژدانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ژاند. ئێمه‌ش هه‌روه‌ها خۆمان پابه‌ند ده‌كه‌ین بۆ هه‌مان ئه‌و خه‌ونه‌ی كه دكتۆر كینگ ژیانی خۆی بۆ ته‌رخان كرد، له‌و ئه‌مریكایه‌ی كه ڕێز له سه‌روه‌ری هه‌موو كه‌سـێـك ده‌گیرێت، وه له خه‌ڵـكی ناڕوانرێت به‌هۆی ڕه‌نگی پـێسـتیان به‌ڵـكو به پـێـكهاته‌ی كاره‌كته‌ره‌كانیان، وه ئێمه چاوه‌ڕێی پاشه‌ڕۆژێـكی باشـتر ده‌كه‌ین له ده‌وروپـشـتمان."
دكتۆر كینگ كه قه‌شـه‌یه‌كی كڵـێسـا بوو، یه‌كێـك بوو له هه‌ره خه‌باتكاره ناسـراوه‌كانی جیهان بۆ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بێ توندوتیژی. به داڕشـتنی بنه‌ماكانی بێ توندوتیژی بۆ بزوتنه‌وه‌كانی مافه‌كانی مه‌ده‌نی له ئه‌مریكا مارتن لوثه‌ر كینگ جونیه‌ر داوای یه‌كسـانی ڕه‌گه‌زی كرد له كاتێـكدا ئه‌مریكیـیه ڕه‌ش پـێسـته‌كان قوربانی فه‌رق و جیاوازی و گۆشه‌گیری بوون.
ئه‌م په‌یامه‌ی بیر فراوانی یارمه‌تی دا له‌هێنانه كایه‌ی چه‌نده‌ها گۆڕانكاری له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا. یه‌كێـك له هه‌ره گرنـگترین ڕاگه‌یه‌ندنه‌كانی دكتۆر كینگ له هاوینی سـاڵی 1963 دا بوو، له ڕێپـێوانه‌كه‌ی واشـنتۆن بۆ كار و پـیشـه و ئازادی.
" پـێویسته هه‌میشه ململانه‌كانمان ڕێنمایی بكه‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای ئاست به‌رزی ڕێز و ڕه‌وشت، وه پـێویسـته ڕێـگه نه‌ده‌یه‌ن ڕێـپـێوانه داهێنه‌ره‌كه‌مان توندوتیژی جه‌سته‌یی لێـبكه‌وێته‌وه. دووباره و دووباره پـێویسته به‌ره‌و ڕێنمایـیه‌كانی خوداوه‌ند به‌رز بـبینه‌وه و به هێزی ئه‌ندێشه‌وه ڕووبه‌ڕووی هێزی جه‌سته‌یی بـبینه‌وه."
مارتن لوثه‌ر كینگ جونیه‌ر داوای ده‌كرد ناڕه‌وایی نه‌كرێت مه‌گه‌ر له‌به‌ر هۆیه‌ك نه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر توڕه بوین با توڕه‌یـیه‌كانمان به ویژدانبێت.
مارتن لوثه‌ر كینگ له سـاڵی 1968 دا و له ته‌مه‌نی سی و نۆ سـاڵیدا له‌سه‌ر ده‌سـتی بكوژێـك گیانی له‌ده‌ستدا.
" كاتێـك مارتن لوثه‌ر كینگ جونیه‌ر له هاوینی سـاڵی 1963 دا هاته پایته‌ختی وڵاته‌كه‌مان، هات بۆ هاندانی ئه‌مریكا و داوا له هاوڵاتیـیان بكات په‌یڕه‌وی بنه‌ماكانی هاتنه ژیانمان بكه‌ین،" سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت "خه‌ونه‌كه‌ی په‌یامی ئومێد و ڕه‌وایی و برایه‌تی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌وه‌ش جێـگه‌ی له دڵی پـیاو و ژنانمان كردۆته‌وه له‌سه‌رانسه‌ری خاكه مه‌زنه‌كه‌ماندا، وه به‌رده‌وام ده‌دوێت بۆ ملیۆنه‌ها لـێره و له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا."
ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.