جێگری سه‌رۆكی عێراقی تارق ئه‌لهاشمی ڕه‌خنه‌ی له لایه‌نی به‌رامبه‌ری ناو حكومه‌ته‌كه‌ی گرتووه كه‌وا هه‌ڵساون به له سێداره‌دانی هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌دام حوسه‌ین.
هاشمی كه موسوڵمانێكی سونه‌یه ده‌ڵێت ئه‌و له سێداره‌دانانه هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت له‌ژێر ده‌خات بۆ هاندانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نێوان گروپه نه‌ژادییه‌كانی عێراق.
هه‌روه‌ها به تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانی سكای نیوزی گوتووه كه‌وا هیوای ده‌خواست ژیانی سه‌دام و هه‌ردوو یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی بپارێزرایه له پێناو ئه‌وه‌ی هانی به‌شداری زیاتری پرۆسه‌ی سیاسی عێراقی بدرایه.
له لایه‌كی دیكه، ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕووسیا ئینته‌رفاكس ڕایگه‌یاندووه كه‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌یان گوتویه‌تی له‌سێداره‌دانه‌كانی ئه‌م دواییه هیچ سودێك به سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی عێراق ناگه‌یه‌نێت.
مۆسكۆ ده‌ڵێت ته‌نها ڕێگه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئاسایش به‌وه ده‌بێت كه هه‌موو لایه‌نه سیاسی و گروپه نه‌ژادییه‌كانی عێراقی ووتوێژ له‌گه‌ڵ یه‌كتردابكه‌ن به پشتیوانی ووڵاتانی دراوسێی وه‌ك سوریا و ئێران.