Accessibility links

هێـلاری كلنتن سه‌ردانی عێراق ده‌كات


سـێناتۆری ئه‌مریكی هێـلاری كلنتن له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێـكی تری كۆنـگرێسی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتنه‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، وه‌ له‌وێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكی و هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی كۆبوونه‌وه‌ به‌مه‌به‌سـتی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به‌ توندوتیژی ئاینزایی له‌ عێراق.

دوای وتووێـژه‌كان هـێـلاری كلنتن گوتی ئه‌و گومانی هه‌یه‌ له‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكی و عێراقی بتوانن ئارامی له‌ عێراقدا به‌رقه‌رار بكه‌ن. هه‌روه‌ها خانم هـێـلاری به‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ABC ی ئه‌مریكی گوت ئه‌و دڵـنیانیـیه‌ له‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی به‌ڵـێنه‌كانی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش بۆ به‌غدا ده‌باته‌ سه‌ر.

پـێشـتر به‌ڕێز ئه‌لمالكی ڕایگه‌یاند كه‌وا پـشـتیوانی له‌ پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ده‌كات‌ بۆ ناردنی زیاتر له‌ 20 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی بۆ عێراق. گوتیشی ئه‌و هێزانه‌ پاڵـپشـتی هێزه‌ عێراقیـیه‌كان ده‌بن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش له‌ به‌غدا.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ خانم هێـلاری كلنتن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوكاری سـێناتۆر ئیڤان بایه‌ی دیموكرات و سـێناتۆر جۆن مه‌كیوگی كۆماری ئه‌م سه‌ردانه‌یان بۆ عێراق كردووه‌. دیموكراته‌كان به‌رهه‌ڵـستی پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوشن كه‌ له‌م دوایـیه‌دا ڕایگه‌یاند و تیایدا بڕیاری ناردنی هێزی زیاتری ئه‌مریكی بۆ عێراق دا.

XS
SM
MD
LG