وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست ده‌كه‌وێته ڕێ به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پـشـتیوانی بۆ ڕێبازی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش له عێراقدا.
بڕیاره له‌میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا خانم ڕایس ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه وتووێـژ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا بكات. پاشـان سه‌ردانی میسر و ئوردن و سه‌عودیـیه و كوه‌یت ده‌كات، وه به‌ر له كۆتایی ئه‌م گه‌شـته دیبلۆماتیـیه‌ی خانم ڕایس وتووێـژ له ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیاش ده‌كات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه كۆنده‌لیزا ڕایس ئومێده‌واره پـشـتیوانی بۆ پلانی سه‌رۆك بوش به‌ده‌ست بهێنێت سه‌باره‌ت به ناردنی 20 هه‌زار سه‌ربازی زیاتری ئه‌مریكی بۆ عێراق له هه‌وڵـێـكدا بۆ نه‌هێشـتنی توندوتیژی ئاینزایی له‌و وڵاته‌دا. هه‌روه‌ها ڕایس هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی وتووێـژی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتین ده‌دات.