پـێویستی گۆڕینی ڕێبازی ئه‌مریكا له عێراق ده‌مێـكه كه‌وتۆته ناو ده‌زگاكانی بڕیارده‌ر له واشـنتۆن. ئه‌وه‌ش به ڕوونی له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی گروپی به‌یكه‌ر- هامڵتن به
ئاماده‌كردنی ڕاپـۆرته‌كه‌یان به‌دی ده‌كرا.
هه‌ردوو سـیاسه‌توانی دێرینی ئه‌مریكی جێـمس بـێـكه‌ر و لی هامڵتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ڕه‌وشی ئاڵۆزی عێراق و نه‌هێشـتنی توندوتیژی چه‌ندین پـێشـنیازیان كرد، له‌وانه گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ عێراقیـیه‌كان و به‌شـداری پـێـكردنی وڵاتانی هاوسـنور و كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا قۆناغ به قۆناغ.
به‌ڵام دوای چه‌ندین ڕاوێژ و دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ گشت به‌رپـرسـانی په‌یوه‌ندیدار سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ ڕاوێـژكاره‌كانی خۆی سـتراتیژیـیه‌تێـكی نوێـیان بۆ عێراق داڕشـت، كه تیایدا بڕیاری ناردنی هێزی زیاتریان بۆ عێراق داوه و هه‌روه‌ها خه‌رجـكردنی پاره‌ی زیاتر بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌و وڵاته به جه‌نگ وێرانبووه.
شه‌وی چوارشه‌ممه سه‌رۆك بوش له گوتارێـكدا بۆ گه‌لی ئه‌مریكا ناوه‌رۆكی سـتراتیـژیـیه نوێـیه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. هه‌ر زوو دیموكراته‌كانیش گوتیان ئه‌و ڕێبازه نوێـیه‌ی سه‌رۆك بوش سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت.
له عێراقیش هه‌رچه‌نده كاربه‌ده‌سـتان پلانه نوێـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوشـیان په‌سه‌ندكرد به‌ڵام هاوڵاتیان گومانیان له سه‌ركه‌وتنی هه‌یه.
ئایا ئه‌م ڕێبازه نوێـیه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا گۆڕانكاری له عێراقدا ده‌كات؟
بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردووه به‌م بابه‌ته، وه میوانانی به‌رنامه‌كه‌ش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
كاروان ئاكرێـیـی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فیزیۆنی كوردسـتان تی‌ڤی له هه‌ولێر.
دكتۆر كامه‌ران به‌رواری، مامۆسـتای زانكۆ له دهۆك.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.