سه‌رۆك بوش پـوخته‌ی سـتراتیـژیـیه‌ته نوێـیه‌كه‌ی له عێراق ڕاگه‌یاند كه تیایدا زیاتر له
20 هه‌زار سه‌ربازی تری ئه‌مریكی ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێن تاوه‌كو یارمه‌تی هێزه عێراقیـیه‌كان بده‌ن له نه‌هێشـتنی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری.
شه‌وی چوارشه‌ممه سه‌رۆك بوش له میانه‌ی گوتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنیـدا له واشـنتۆن گوتی ئه‌و به‌رپـرسـیارێتی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تا ئێسـتا له شه‌ڕه‌كه‌دا كراون ده‌گرێته ئه‌سـتۆی خۆی، به‌ڵام هۆشـیاری ئه‌وه‌شی دا كه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێسـتا پاشه‌كشه له عێراق بكرێت ئه‌وا له‌وانه‌یه ببێـته مایه‌ی" هه‌ره‌سـهێنانی حكومه‌تی عێراقی".
سه‌رۆك بوش گوتیشی زیادكردنی پـشـتیوانی ئه‌مریكی یارمه‌تی عێراقیـیه‌كان ده‌دات له كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌پـۆلی توندوتیژی، وه هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی خێرایی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وڵات. گوتیشی حكومه‌تی عێراقی پابه‌نده به نه‌هێشـتنی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری.
پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش داوا ده‌كات به‌شـێـكی زۆری سه‌ربازه نوێـیه‌كان ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ له‌شـكری عێراقی كار بكه‌ن بۆ پاكـكردنه‌وه و زامنكردنی ئاسایش له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا.
هه‌روه‌ها 4 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی ئه‌نبار ده‌كرێت كه وه‌ك سه‌رۆك ده‌ڵـێت بنكه‌ی ئه‌لقاعیده‌یه له عێراق.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌ڵێنی داوه ڕێـگه نه‌دات سـیاسه‌ت و یاخود تایه‌فه‌گه‌ری ببێته مایه‌ی ده‌ستـتێوه‌ردان له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیـیه‌كاندا. سه‌رۆك بوش گوتی هه‌تاوه‌كو مانگی یانزه حكومه‌تی عێراقی به‌رپـرسـیارێـتی ئاسـایشی وڵات ده‌گرێته ده‌ست و 10 ملیار دۆلار له بوجه‌ی حكومه‌ت بۆ پـرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه ته‌رخان ده‌كرێت.
هه‌ردوو هاوكارمان شـایان پاشـا و كاوه كرمانج ده‌قی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوشیان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیستی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 25 خوله‌كه.