ڕێـبه‌ری دوورخراوی گروپـی میلیتانی حه‌ماس به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕۆیته‌رزی گوت ئیسرائیل "ڕاسـتیـیه‌كه هه‌یه" و ده‌شـمێنێـته‌وه.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا خالد مشـعه‌ل گوتی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌وڵه‌تێـكیان به‌پـێی سـنوره‌كانی سـاڵی 1967 دا ده‌وێت. گوتیشی قه‌واره‌ی ئیسرائیلیش له‌سه‌ر به‌شه‌كه‌ی تری خاكی فه‌له‌ستینیدا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها مشـعه‌ل گوتی حه‌ماس كاتێـك بـیر له داننان به بوونی ئیسرائیل ده‌كات كه ده‌وڵه‌تی فه‌له‌سـتینی دامه‌زرا.
له واشـنتۆنیش لـێـپـرسـراوێـكی باڵای حكومه‌تی ئه‌مریكی گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌و تێـبیـنی‌یانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت تا بۆی ده‌ربكه‌وێت ئایا گۆڕانكاریـیه‌كی بنه‌ڕه‌تی له لێدوانه‌كانی ڕێبه‌رانی حه‌ماسدا به به‌راورد به‌وانه‌ی پـێشـوویاندا هاتووه یان نا.
ڕۆژنامه‌ی هائارێتزی ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره به‌رپـرسـێـكی حه‌ماس باس له ئه‌گه‌ری دانـنان به بوونی ئیسرائیل‌دا بكات، وه هه‌روه‌ها جاری یه‌كه‌میشه ئه‌و گروپه‌ی كه بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیـیه‌كه‌ی له سـوریایه بڵێت ئیسرائیل ڕاسـتیـیه‌كه نكۆڵی لێ ناكرێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه په‌یڕه‌وپرۆگرامی گروپی حه‌ماس باس له له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌كات.
هه‌ر له‌و چاوپـێـكه‌وتنه خالد مشـعه‌ل گوتی له پـێناو پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی فه‌له‌سـتینی حه‌ماس ده‌یه‌وێت دانوسـتاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ باڵای فه‌تحی سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باسدا بـبوژێـنێـته‌وه. هه‌روه‌ها گوتیشی ده‌بێت ئه‌و حكومه‌ته یه‌كگرتووه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیری ئێسـتا ئیسـماعیل هه‌نیـیه بێت.