به‌گوێره‌ی كۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان، ژماره‌ی ڕۆژنامه‌وانانی به‌هۆی كاره‌كانیانه‌وه به‌ندكراون دووهه‌مین سـاڵه له‌سه‌ریه‌ك زیادی كردووه. نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سـێی ڕۆژنامه‌وانانی به‌ندكراون به‌شـداریان له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له ڕێی ئینته‌رنێـته‌وه كردووه.
كۆمه‌ڵه‌ی پـشـتیوانكه‌رانی ڕۆژنامه‌گه‌ری بۆی ده‌ركه‌وتووه كه سه‌د و سی و چوار په‌یامنێران له یه‌كی مانگی دوانزه‌ی 2006 وه به‌ندكراون. له كۆی ئه‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی چل و نۆیان ڕۆژنامه‌وانانی ئینته‌رنێـتن... زیاترین ژماره‌ی ڕۆژنامه‌وانانی كۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان كه تا ئێسـتا به‌ندكراون.
هه‌شـت سـاڵ به دوای یه‌كدا و چین له‌سه‌رو لیسـتی به‌ندكردنی په‌یامنێرانه، كه نزیكه‌ی سی و یه‌كیانی ده‌سـتگیر كردووه. نۆزده له‌و حاڵه‌تانه‌ش ڕۆژنامه‌وانانی ئینته‌رنێـتی گرتۆته‌وه. یه‌كێـكیان كه ناوی، شی تاوه، ده سـاڵ حو‌كمی زیندانی به‌سه‌ردا دراوه له ئاكامی بڵاوكردنه‌وه‌ی تێبینی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كه باسی له ڕێنمایـیه‌كانی حكومه‌ت كردبوو بۆ چۆنێـتی پاسـاودانی سـاڵیادی دامركاندنی خۆپـیشـاندنی گۆڕه‌پانی تاینانمین.
كوباش له پـله‌ی دووهه‌میندا دێت له‌سه‌ر لیسـته‌كه، بیسـت و چوار په‌مانێر و نوسه‌ر و سه‌رنوسه‌ری له‌پـشـت به‌ندیخانه‌كانه‌وه توندكردووه. زۆربه‌یان له ڕه‌شـبگیری وڵاته‌كه‌دا له مانگی سـێی ساڵی 2003 دا له كاتی هێرش كردنه سه‌ر جو‌داخوازان و ڕۆژنامه سه‌ربه‌خۆكاندا ده‌سـتگیر كراون. نزیكه‌ی هه‌ر هه‌مویان هه‌واڵه‌كانیان و تێـبینیه‌كانیان بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بڵاوكردبوه‌وه.
ئه‌رتیریاش له‌سه‌رو وڵاتانی ئه‌فه‌ریكایه‌وه بۆ به‌ندكردنی په‌یامنێران كه بیسـت و سـێـیانی لێ ده‌ستگیر كردوون. ڕۆژنامه‌وانان له شـوێنی نهێنی حه‌شار دراون و هیچ حو‌كمێـكیشـیان تاوه‌كو ئێسـتا به‌سه‌ردا نه‌دراوه. كۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان ده‌ڵێت بارودۆخی ته‌ندروسـتیشـیان بۆته مایه‌ی زیادبونی نیگه‌رانی.
ئه‌ثـیوپـیای وڵاتی دراوسێ هه‌ژده ڕۆژنامه‌وانانی به‌ندكردووه. زۆربه‌یان حوكم دراون به تۆمه‌تی خیانه‌ت دوای ده‌سـتگیر كردنیان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له كاتی هێرش كردنه سه‌ر جو‌داخوازان له مانگی یانزه‌ی 2005 وه.
وڵاتانی تری ڕۆژنامه‌وانانیان ده‌سـتگیر كردووه بریتیـیه له بۆرما كه حه‌وت په‌مانێرانی ده‌سـتگیر كردووه، هه‌روه‌ها ئوزباكسـتان كه پـێنجیانی ده‌سـتگیر كردوون.
وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بناغه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه. كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت "به‌رپـرسـیارێـتی هه‌موو كۆمه‌ڵـگا ئازاده‌كانه بۆ فشـار خسـتنه سه‌ر حكومه‌ته توندڕه‌وه‌كان تا ڕێـگه به ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد بده‌ن."
ئه‌م گوتاره دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.