ڕۆژی شه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی سـیریلانكا ڕایانگه‌یاند كه هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژی
یاخیبوه‌كانی تامیل له ناو پاسـێـكدا خۆی ته‌قانده‌وه و له‌ئاكامدا خۆی و پانزه كه‌سی تری له ناو پاسـه‌كه‌دا كوشـت.
سه‌رچاوه‌ی پـۆلیسـی سـیریلانكا ده‌ڵێت ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو پاسـه‌كه‌دا بوون برینداربوون كاتێـك هێرشـبه‌ره‌كه خۆی ته‌قانده‌وه له‌ناو پاسـه‌كه‌دا كه نزیكه‌ی 85 كیلۆمه‌تر له باشـوری پایته‌خته‌وه دووربوو.
كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای پۆلیس ده‌ڵێت نزیكه‌ی 40 كه‌س بران بۆ نه‌خۆشـخانه‌كان.
شایانی ئاماژه‌یه ئه‌م هێرشه هاوشــێوازی هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بوو كه بوو به‌هۆی كوشـتنی به لایه‌نی كه‌م پـێنج كه‌سه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه سـوپای سـیریلانكا تاوانی ئه‌و هێرشـانه‌ی خسـته ئه‌سـتۆی یاخیبوه‌كانی تامیله‌وه به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا كاربه‌ده‌سـتانی یاخیبوه‌كان هیچ هه‌واڵێـكیان پـشـتڕاسـت نه‌كردۆته‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شـه‌ممه سـوپا ڕایگه‌یاند كه یاخیبوه‌كان بۆمبێـكی لاڕێـگایان ته‌قانده‌وه و ده‌رئه‌نجام به لایه‌نی كه‌م سێ سه‌رباز و یه‌ك كه‌سی سـڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا.