سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی هه‌ڕه‌شه‌ی پـیاداچونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی
عێراقی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ڕه‌خنه‌یان له ئیعدامكردنی سه‌رۆكی پـێشـوی عێراق سه‌دام حسـێن گرتبوو.
ڕۆژی شه‌ممه له شـاری به‌غدا به‌رێز مالكی گوتی سه‌دام دادگایـیه‌كی ڕه‌وا كرا‌و، وه له‌سـێداره‌دانه‌كه‌ی كێـشـه‌یه‌كی ناوخۆیه. شـایانی باسه ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی جیهان ڕه‌خنه‌یان له شـێوازی ئیعدامكردنی سه‌دام گرتبوو، بۆ نمونه ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی میسـر حوسـنی موباره‌ك گوتی جێبه‌جێـكردنی ئیعدامكردنه‌كه له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا وای له سه‌دام كرد كه ببێت به "شه‌هید."
ئه‌مه و ڤیدیۆیه‌كی ڕێـگه‌پـێنه‌دراوی ئیعدامكردنه‌كه چه‌ند عێراقیـیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه به ئیعدامكردنه‌كه هه‌ڵده‌سـتن نیشـان ده‌دات كه گوته‌ی نابه‌جێ به سه‌دام ده‌ڵێن له كاتی له‌سـێداره‌دانیدا. ڤیدیۆكه هه‌موو پـرۆسه‌ی هه‌ڵواسـینه‌كه نیشـان ده‌دات.
به‌ڵام ڤیدیۆیه‌كی ڕه‌سـمی حكومه‌تی عێراقی كه بێـده‌نگه و له ته‌له‌فزیۆنی عێراقه‌وه په‌خشـكرا ئه‌وانه‌ی تیادا نیـیه.