سـه‌رۆك جۆرج ده‌بڵیو بوش ده‌ڵێـت ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ كۆنگرێـسـی ئه‌مریكا كاربكات له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تـێروته‌سه‌لی كۆچباری و په‌نابه‌ری. به‌رێز بوش ده‌ڵێت پـشـتیوانی له به‌رنامه‌یه‌ك بۆ دابینكردنی چاكتری ئاسـایشـی سـنوره‌كان و به‌رنامه‌ی كرێـكاری میوان ده‌كات كه ڕێـگا بۆ په‌نابه‌رانی نائاسـایی خۆش ده‌كات ببن به هاوڵاتی:
"من باوه‌ڕی زۆر به‌هێـزم هه‌یه ده‌توانین و ده‌شـبێـت به‌رنامه‌یه‌كی تـێروته‌سه‌لی كۆچباری و په‌نابه‌ریمان هه‌بێت ....... ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین سـنوره‌كانمان چاكتر بپارێـزین، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی سـنوروانانمان كه له‌وێ ژماره‌مان زیادكردون و كه‌ره‌سـته‌ی زیاترمان له‌به‌رده‌سـت ناون یارمه‌تی زیاتریان پـێـبگات، سه‌رۆك ده‌ڵێت ده‌بێت یارمه‌تی و به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌بێت كه بڵێت ئه‌گه‌ر ئێوه بۆیه دێنه ئه‌مریكا تا كارتان ده‌سـت بكه‌وێت ده‌توانن به‌شـێوه‌یه‌كی یاسـایی و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی بێنه ناو وڵات."
ده‌مڕاسـتی كۆشـكی سـپی تۆنی سـنۆ ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش تـێـده‌گات پـێـویسـته ڕێـگه نه‌درێت خه‌ڵكی به نایاسایی بێـنه ناو ئه‌مریكا، وه ڕێگه له‌و كه‌سـانه له پـێـشـترێوه هاتونه‌ته ناو ئه‌مریكا بگیرێت كه نه‌توانن به شـێوه‌ی نایاسایی كاربكه‌ن:
"نیگه‌رانی هه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بزانین چ كه‌سـانێـك به‌شـێوه‌ی نایاسایی لێره‌ن، ئه‌و كه‌سـانه كێن. پـێویسـته بزانین ئه‌وانه كێـن، جا بۆیه ئه‌و باسی بیرۆكه‌ی دروسـتكردنی نازنامه‌ی كه ناكرێت ده‌ستكاری تیادا بكرێت كردوه. نیگه‌رانی هه‌ن كه خاوه‌ن كاران بۆی هه‌یه به‌زانینه‌وه په‌نابه‌ری نایاسایی بۆ كار وه‌رگرن. له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه سـزای قورسـتر كردووه له‌سه‌ر خاوه‌ن كارانی به‌زانینه‌وه په‌نابه‌ری نایاسایی به‌كار وه‌رده‌گرن له‌سـزای مه‌ده‌نیـیه‌وه بۆ سـزای تاوانكاری و تا له‌ده‌ستدانی سه‌رمایه."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت سـیسـتمی ئێسـتا ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌دوای كار دێنه ئه‌مریكا ناچار ده‌كات پـشـت به قاچاغچـیان و سـاخته‌كاران ببه‌سـتن كه زۆر جاران ده‌بێـته مایه‌ی ڕه‌فتاری نامرۆڤی له‌گه‌ڵیان. سه‌رۆك ده‌ڵێـت یاسایه‌كی به‌رفراوان و تێرو‌ته‌سه‌لی كۆچباری و په‌نابه‌ری كلیلی دابینكرنی ئاسایشی سـنوره‌كانی ئه‌مریكا به‌شـێوه‌یه‌كی ئینسانیـیه.
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.