ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كۆنگرێسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ كۆبوه‌وه، وه
تیایدا بۆ یه‌كه‌م جار له دوای دوانزه سـاڵ دیموكراته‌كان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ردوو خانه‌ی نوێنه‌ران و سـێنات پـێـكده‌هێنن.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نوێنه‌رێـكی ژن بـبێته سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ئه‌ویش نانسی پـڵوسی نوێنه‌ری ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه. هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جاریشه ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌ندامێـكی موسـڵمان و دوو بوذی تیادایه.
دیموكراته‌كان به‌ڵـێنیان داوه له پلانه ناوخۆیـیه‌كانیان هه‌نگاو به‌ره‌و پـێشـه‌وه بنێن، له‌وانه كه‌مكردنه‌وه‌ی سـنوره‌كانی كه بۆ توێژینه‌وه‌كانی خانه‌كانی ژیان دانراون، زیادكردنی نزمترین ئاستی كرێی كار، وه ڕێـگه‌دان به حكومه‌ت تاوه‌كو سه‌باره‌ت به نرخی ده‌رمان دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ده‌رمانسـازیدا بكات.
به‌ڵام یه‌كه‌م كاری سه‌ره‌كی نێو لیستی كارنامه‌ی دیموكراته‌كان ئه‌وه‌یه بڕیار له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یان به‌شـێـكی زۆری پـێشـنیازه‌كانی كۆمسـیۆنی لێـكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به هێرشه تیرۆریسـتیـیه‌كانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری 2001 بده‌ن.
هه‌روه‌ها دیموكراته‌كان پلانی به‌هێزكردنی ڕێنمایی ڕه‌وشـتی تۆكمه‌تر بۆ یاسادانه‌ران پـیاده بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به جه‌نگی عێراقیش خانم نانسی پـڵوسی و ڕابه‌رانی دیكه‌ی دیموكرات بانگه‌شه‌ی هاوڕێ دیموكراته‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌كانی له‌شـكری ڕه‌تكردۆته‌وه.