ته‌رمی سه‌رۆكی پـێشـووی ئه‌مریكا جێڕاڵد فۆرد گه‌یشته شـاره‌كه‌ی خۆی گراند ڕاپـیدس
له ویلایه‌تی میشـیگن، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه مه‌راسیمه فهرمیـیهكهی له واشـنتۆنی پایته‌خت كۆتایی پـێهات.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ته‌رمی سه‌رۆكی پـێشـووتری ئه‌مریكا جێڕاڵد فۆرد بۆ شـاره‌كه‌ی گراند ڕاپـیدس به كه‌ژاوه‌یه‌ك به ناو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شـاره‌دا تێـپه‌ڕ ده‌بوو كه له 75 ئۆتۆمبیل پـێـكهاتبوو، وه به ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌ڕێزه‌وه له ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كاندا وه‌سـتابوون تاوه‌كو بڕوانه جه‌نازه‌كه‌ی.
پاشـان ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشته مۆزه‌خانه‌كه‌ی له شـاری گراند ڕاپـیدس، وه دوای مه‌راسیمی ئاینی له كڵـێسـایهكی شاره‌كه له ناو مۆزه‌خانه‌كه‌یدا ده‌نێژرێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه جێڕاڵد فۆرد بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ نوێنه‌ری ویلایه‌تی میشـیگن بوو له كۆنـگرێس، وه دوای ئابڕوچوونی ناسراو به واتهرگهیهتی ڕیچارد نێـكـسـۆنی سه‌رۆكی ئهوسـای ئه‌مریكا له سـاڵی 1974 دا و ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی، جێڕاڵد فۆرد كه ئه‌و ده‌مه جێـگری سه‌رۆك بوو شـوێنی گرته‌وه.